مامۆستایه‌كی بیركاری له ده‌ڤه‌ری ئامێدی سه‌ر به پارێزگای دهۆك، ره‌خنه له وانه‌ی بیركاری هه‌ریه‌كه له پۆلی 11 و 12ی ئاماده‌یی ده‌گرێت و پێی وایه، چه‌ندان هه‌ڵه‌ی تێدایه و چه‌ند رێچاره‌یه‌ك ده‌خاته روو.
پێویستە بابەتی داتاشراو بۆ پۆلی 11ی زانستی زیاد بکرێت
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 18ی تشرینی دووه‌م، فه‌یزی ره‌مه‌زان مامۆستای بیركاری له ده‌ڤه‌ری ئامێدی به "وشه"ی راگه‌یاند، ماوه‌ی 27 ساڵه وه‌ك مامۆستای بیركاری وانه ده‌ڵێمه‌وه و تا ئێسته هه‌ڵه‌ی به‌و شێوه‌یه زه‌قم له‌ناو بیركاریدا نه‌بینیوه.
روونی ده‌كاته‌وه، كۆمه‌ڵێك هه‌ڵه له‌ناو وانه‌ی بیركاری له هه‌ریه‌كه له پۆلی 11 و 12ی ئاماده‌یی هه‌یه، كه هیچ سوودێكیان نییه و پێوه‌ندییان به بابه‌ته‌كانی تریشه‌وه نییه، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌و بابه‌تانه لاببرێن و هه‌ندێ بابه‌تی تر زیاد بكرێن باش ده‌بێت، بۆ نموونه بابه‌تی داتاشراو ته‌واوكار له بیركاری پۆلی 11ی ئاماده‌ییدا نییه، له‌كاتێكدا ئه‌و بابه‌ته له پۆلی 12ی ئاماده‌یی به درێژی باس كراوه.
"هه‌ڵه‌كه له‌وه‌دایه كه بابهتهكان كه‌م و زیاده، بۆیه كاتێك قوتابی له پۆلی 11ی ئاماده‌یی ده‌چێته 12ی ئاماده‌یی، هیچ زانیارییه‌ك له‌وباره‌یه‌وه نازانێ، له به‌رانبه‌ردا پێویستە بابەتی داتاشراو بۆ پۆلی 11ی زانستی زیاد بکرێت و هەندێک بابەتی نا پێویستی وەک لۆگاریتم و ریزکراو و ژمارەی یەک لەدوای یەک ئەندازەیی کەم بکرێتەوە". مامۆستا فه‌یزی وای گوت.
ئه‌و مامۆستایه كه ساڵانه زیاد هه‌زار و 500 قوتابیی له وانه و خولی تایبه‌تی هه‌یه، به یه‌كێك له ناسراوترین مامۆستایانی بیركاری له پارێزگای دهۆك دادهنڕێ و وه‌ك ئاماژه‌ی پێ ده‌دات، پێشنیاره‌كه‌ی ئه‌و 100% له به‌رژه‌وه‌ندیی قوتابییانه و ئاسانكاری زۆر بۆ مامۆستایان ده‌كات. پێویسته مامۆستا و قوتابی فشار له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دروست بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌تانه چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
دووپاتی ده‌كاته‌وه، ئه‌و بابه‌تانه كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌رزی و نزمی ئاستی قوتابییان هه‌یه، چونكه بیركاری پۆلی 12ی ئاماده‌یی به رێژه‌ی 70% داتاشراو و لوگاریتم له‌خۆ ده‌گرێت.
دهۆك/ نه‌وزاد هلۆری