پاش خۆپێشاندان و ئاڵۆزییه‌كانی ئێران، رێی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێران به‌هۆی هاتوچۆ نه‌كردنی پاسه‌وه سست بووه و به‌شێك له هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستانیش له هه‌وڵی هێنانه‌وه‌ی ئه‌و خزم و دۆستانهیاندان كه له‌و وڵاته‌ن.
دوو رۆژە هاتوچۆ کردن بە پاس راگیراوە و خەڵک لە رێگەی فڕۆکەوە دەبێ گەشت بکەن
به‌هۆی نه‌بوونی ئۆتۆمبێل و ئایتنگی هاتوچۆوه، زۆر له‌و هاووڵاتییانه‌ی گه‌رمیان هه‌وڵه‌كانیان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی خزم و دۆستیان چڕ كردووه‌ته‌وه كه پێش تێكچوونی دۆخی ئێران، سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌یان كردبوو.
عه‌زیز ره‌ئووف خاوه‌نی نووسینگه‌ی هاتوچۆ پێكردنی گه‌شتیاران بۆ ئێران به "وشه"ی راگه‌یاند، به‌هۆی هه‌ڵگرتنی ڤیزاوه به‌شێكی به‌رچاوی خه‌ڵك له‌رێی نووسینگه گه‌شتیارییه‌كانه‌وه نه‌چوونه‌ته ئێران، ئێسته‌ش كه‌سوكاریان له رێی جیاوازه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ن بیانگه‌ڕێننه‌وه.
عه‌تا ئه‌نوه‌ر به‌رپرسی كۆمه‌ڵه‌ی كۆمپانیا گه‌شتیارییه‌كان له پارێزگای سلێمانی و ده‌وروبه‌ری بۆ "وشه" روونی ده‌كاته‌وه، به‌هۆی تێكچوونی دۆخی ئێران به به‌راورد به پێشتر، كاریگه‌ری دروست كردووه له‌سه‌ر چوونی گه‌شتیاری هه‌رێمی كوردستان بۆ ئێران، به‌ڵام نازانین دۆخی ئه‌و وڵاته تا كه‌ی به‌و شێوه‌یه ده‌بێت.
"له دوێنێوه هیچ پاسێك له ئێرانه‌وه نه‌هاتووه و لێره‌شه‌وه پاس نه‌چووه بۆ ئه‌و ، بۆ هاتوچۆكردن زیاتر پشت به فڕۆكه به‌ستراوه و گه‌شتیاران له رێی فڕۆكه‌خانه‌وه هاتوچۆیان كردووه". عه‌تا ئه‌نوه‌ر وای گوت.
رۆژی هه‌ینی 15ی تشرینی دووه‌م، به‌هۆی گرانبوونی نرخی به‌نزین له ئێران، خۆپێشاندان له چه‌ند شاری گه‌وره ده‌ستی پێ كرد و دواتر بۆ سه‌رجه‌م پارێزگاكانی ئه‌و وڵاته گوازرایه‌وه، ئه‌و خۆپێشاندانانه له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان تا ئێسته بووه‌ته هۆی گیان له‌ده‌ستدانی ده‌یان هاووڵاتیی كورد و برینداربوونی سه‌تان كه‌س.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرێنی