به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی له شارۆكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ، له‌سه‌ر سكاڵایه‌ك فه‌رمانبه‌رێكی قایمقامییه‌تی چه‌مچه‌ماڵی گرتووه و دواتر به كه‌فاله‌تی یه‌ك ملیۆن دیناری عێراقی ئازادی كردووه.
بەهۆی وەرگرتنی بەرتیل لەلایەن ئاسایشەوە گیراوە و دواتر بە کەفالەت ئازاد کراوە
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 18ی تشرینی دووه‌م، زمناكۆ عومه‌ر گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ڕۆژی ڕابردوو ئاسایشی ڕۆژئاوا له‌سه‌ر سكاڵایه‌ك فه‌رمانبه‌رێكی له قایمقامییه‌تی شارۆكه‌ی چه‌مچه‌ماڵی گرت.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، گرتنه‌كه به‌پێی ماده‌ی 307 بووه له یاسای سزادانی عێراقی و دواتر به كه‌فاله‌ت ئازاد كراوه به بڕی یه‌ك ملیۆن دیناری عێراقی.
"به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌یسه‌كه كه‌سییه، بۆیه ناكرێت له‌وباره‌وه شت بڵێین، ئه‌و ماده‌یه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی له‌سه‌ر گیراوه وه‌رگرتنی به‌رتیله له هاووڵاتییان". زمناكۆ عومه‌ر وای گوت.
به‌پێی زانیارییه‌كان كه ده‌ستی "وشه" كه‌وتووه، ئه‌و كه‌سه‌ی له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه گیراوه، فه‌رمانبه‌ره له قایمقامییه‌تی چه‌مچه‌ماڵ و له‌سه‌ر داوای ده‌زگاكه لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر كراوه و دواتر به كه‌فاله‌ت ئازاد كراوه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی