دوای تێپەڕینی پێنج ساڵ لەسەر سكاڵای به‌رپرسێكی حكوومی کە لەسەر ئازاد عوسمان، رۆژنامەنووسی گەرمیان تۆماری کردبوو، دادگا سزای سێ مانگ زیندانی بەسەر ئەو رۆژنامەنووسەدا سەپاند.
پێشتر داوای 500 ملیۆن دینار قه‌ربووكردنه‌وه‌م كردبوو، به‌ڵام بۆ ئه‌مجاره نازانم داوای چه‌ند ده‌كه‌م
ئەمڕۆ دووشەم 18ی تشرینی دووەم، كاروان محه‌مه‌د بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایه‌تی نه‌خشه‌دانان و ئاوه‌دانی گەرمیان به "وشه"ی راگه‌یاند، دادگای به‌رایی كه‌لار بڕیاریدا به زیندانی كردنی ئه‌و رۆژنامه‌نوسهی سکاڵام لەسەر تۆمار کردبوو، به‌ڵام به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی كه پێشینه‌ی نییه فرمانی زیندانی كردنه‌كه به‌شێوه‌یه‌ك ده‌بێ ناوبراو له ده‌ره‌وه‌ی زیندان دەبێت، ئه‌وه‌ش له رووی مه‌عنه‌وییه‌وه بۆمن كه ناوم زڕاوە گرنگە و مانگێكی تریش داوای قه‌ربووكردنه‌وه مادی دەکەم.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو، پێشتر داوای 500 ملیۆن دینار قه‌ربووكردنه‌وه‌م كردبوو، به‌ڵام بۆ ئه‌مجاره نازانم داوای چه‌ند ده‌كه‌م، چونكه لایه‌نی به‌رانبه‌ر مانگێكی له‌پێشه بۆ تانه‌دان له‌بڕیاری دادگا كه من براوه بووم لێی.
دڵشاد ئه‌نور، ستافی رادیۆی ده‌نگ كه رۆژنامه‌نووس ئازاد عوسمان بەڕێوەبەریه‌تی بۆ "وشه" گووتی، ئێمه تانه له بڕیاری دادگال ده‌ده‌ین، چونكه به یاسای رۆژنامه‌گه‌ری مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م كه‌یسه نه‌كراوه و به یاسای سزادانی عێراقی رۆژنامه‌نووس ئازاد عوسمان سزا دراوه.
له ساڵی 2015دا رادیۆی ده‌نگ كه‌خۆی به رادیۆیه‌كی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیان ده‌ناسینێ، له راپۆرتێكدا هێمای بۆ ئه‌وه كردبوو كه باخی باوكی بەڕێوەبەری نه‌خشه‌دانان و ئاوه‌دانی گه‌رمیان، بۆته به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م پرۆژه‌ی جاده‌یەکی ستراتیجی كه‌لار، دواتر كاروان محه‌مه‌د، بەڕێوەبەری نه‌خشه‌دانان و ئاوه‌دانی گه‌رمیان سكاڵای له دژی ئەو رۆژنامەنووسە تۆمار کرد.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرێنی