سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس ئاشكراى ده‌كات، به‌هۆى به‌رده‌وامبوونى خۆپێشاندانه‌كان چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له چه‌ند رۆژى داهاتوودا واده‌ى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته رابگه‌ینرێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 18ى تشرینى دووه‌م، سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس له حكوومه‌تى عێراق له لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى
سۆمه‌رییه نیوزى عێراقى ئاشكرا كردووه، له‌وانه‌یە له چه‌ند رۆژى داهاتوودا عێراق بڕیارى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته بدات.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه دووپاتى كردووه‌ته‌وه، راگه‌یاندنى بڕیارى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته له‌ژێر گوشارى خۆپێشانده‌رانه وبهردهوامبوونى خۆپێشاندانه‌كان وگهورهبوونەوەى ناڕه‌زاییه‌كان هۆكاره بۆ ئه‌م بڕیاره.
سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس: مه‌ترسى هه‌یه خۆپێشانده‌ران ناوچه‌ى سه‌وز داگیر بكه‌ن
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه نایشارێته‌وه، رۆژى شه‌مووی رابردوو سه‌ركرده‌ى لایه‌نه سیاسیه‌كان له به‌غدا كۆبوونه‌ته‌وه و تاوتوێى پێشنیارى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌یان كردووه و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، مه‌ترسى هه‌یه خۆپێشانده‌ران هه‌ڵبكوتنه سه‌ر ناوچه‌ى سه‌وز و داگیرى بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یش ده‌ڵێ، ده‌بێت له‌م ماوه‌یه بكرێت و نابێت له ساڵێك زیاتر تێپه‌ڕ بكات، ئه‌مه‌یش دواى ئه‌وه‌ى كۆمسیۆنێكى نوێ داده‌نرێت و یاساى هه‌ڵبژاردن هه‌موار ده‌كرێته‌وه.
له‌سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه كۆشكى سپى پێشنیارى كرد هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته له عێراق بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى كۆتایى به ته‌نگژه‌كانى ئێسته بهێنێ.