هیندییەکان حەبی پەردەی کچێنی لە شەوی یەکەمدا بەکار دەهێنن

:: PM:02:12:18/11/2019 ‌
ماوەیەکە لە هیندستان جۆرە حەبێک پەیدا بووە، وا دەکات ئەو ژنانەی یەکەم جاریان نییە سێکس دەکەن لە شەوی بووکێنیاندا خوێنیان هەبێت و لە کێشەی کۆمەڵایەتی و سزای خێزان و هاوسەرەکەیان بەدوور بن.

ماڵپەڕی dkhlak بڵاوی کردووەتەوە، ماڵپەڕی ئەمازۆن ئاشکرای کردووە، ماوەیەکە هیندییەکان بازرگانی بە جۆرە حەبێک لە ڕێی ماڵپەڕەکەوە دەکەن کە ژنان بۆ شەوی یەکەمی هاوسەرگیرییان بەکاری دەهێنن.


ئەو حەبە ناوی "L_virginە و لە کەپسوولی سووری تۆخ پێک هاتووە کە ڕەنگی ڕێک وەکو خوێنی مرۆڤە، دوو سەعات بەر لە کاتی سێکسکردنیان لەگەڵ هاوسەرەکانیان، ژنەکان لەڕێی هەڵگرتنەوە بەکاری دەهێنن، بەمەش کاتی سێکسکردن کەپسوولەکە دەتەقێت و خوێنیان لێ دێتە خوار.

خوێنەکە هاوشێوەی خوێنی دڕانی پەردەی کچێنییە

ئەم خوێنە کەم نییە و وەکو خوێنبەربوونیش نییە، هەر بۆیە پسپۆران دەڵێن، خوێنەکە هاوشێوەی خوێنی دڕانی پەردەی کچێنییە و هیچ زیانێکیش بەو ژنانە ناگەیەنێت کە بەکاری دەهێنن، هەر بۆیە لەناو هیندستاندا باو بووە و هەموو کەسێک لەڕێی ماڵپەڕی ئەمازۆنەوە دەتوانێ دەستی بخات.


بەهۆی زۆریی کێشە کۆمەڵایەتییەکانی هیندستانەوە، دەرکەوتنی خوێنی کچان لە شەوی هاوسەرگیریدا بووەتە بابەتێکی زۆر گرنگ و هەموو خێزانی بووک و زاواکە ڕێگەیان پێ دەدرێت قسەی لەسەر بکەن و لە پاکیی کچەکە دڵنیا ببنەوە.

لە هەندێک لە ناوچەکانی هیندستان، ئەگەر زاوا یەکەم شەو خوێنی کچی بینی، ئەوا کچەکە سەلامەت دەردەچێ، بەڵام ئەگەر ئەم خوێنە دەرنەکەوت، بووکەکە دەکوژێت، یان خێزانی بووکەکە دەبێت بە پارە قەرەبوو بۆ زاوا بکەنەوە، یان دەبێت بووک ناچار بکرێت بە پێی پەتی بەسەر خەڵووز و ئاگردا بۆ ماوەیەک بڕوات و یانیش بۆ هەموو تەمەنی ئابڕووی دەچێت و دەکرێت بە خزمەتکاری ماڵەوە و ڕێگەی پێ نادرێت بە هیچ جۆرێک جارێکی تر خۆر ببینێت.


وشە - ڕێناس شابان