له‌گوندێكی سه‌ر سنووری پێنجوێن، داربڕینه‌وه وه‌ك دیارده‌یه‌كی مه‌ترسیداری لێهاتووه و به‌رپرسانی پۆلیسی دارستانیش مه‌ترسی خۆیان له بە بیابان بوونی دیارده‌كه ناشارنه‌وه و لەم ماوەیەی دواییدا بە هەزاران دار بڕاونه‌ته‌وه.
لە ماوەی ئەم چەند رۆژەدا زیاد لە سێ هەزار داری گەورە و بچووک بڕاوەتەوە
ئەمڕۆ دووشەم 18ی تشرینی دووەم، ئیسماعیل ئیبڕاهیم به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی پێنجوێن به "وشه"ی راگه‌یاند، له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی سه‌رما به پاساوی نه‌بوونی نه‌وت و سووته‌مه‌نی، له‌گوندی بناوه‌سوته‌ی نزیك مه‌رزی نێوده‌ڵه‌وتی باشماخ كه ده‌كه‌وێته سه‌رسنووری نێوان شارۆكه‌ی پێنجوێن و رۆژههلاَتی كوردستان، له‌م ماوه‌یه‌دا له‌لایه‌ن چەند كه‌سی نه‌ناسراوه‌وه، ژماره‌یه‌كی زۆر دار كه ده‌توانین بڵێین زیاتر له‌سێ هه‌زار داری گه‌وره و بچووك و ته‌مه‌ن یه‌ك رۆژه تا سه‌تان ساڵه‌ی تێدابووه، بڕاوه‌ته‌وه.
زیاتر روونی دەکاتەوە، وه‌ك پۆلیسی دارستان لێكۆڵینه‌وه‌مان ده‌ست پێ كردووه و په‌ڕاوی یاسییشمان بۆ ئه‌و بابه‌ته كردۆته‌وه و به نووسراوی فهرمیداوامان له قائیمقامیه‌ت و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی و پەرله‌مانی كوردستان و لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم كردووه به‌په‌له بێنه سه‌ر خه‌ت و سنوورێك بۆ ئه‌و دیاره نه‌شیاوه دابنێین.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی پێنجوێن دووپاتی دەکاتەوە، ئه‌گه‌ر كار وا بڕوات ئه‌وا ناوچه‌یه‌كی كوێستانی وه‌ك پێنجوێن له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ده‌بێته بیابان و ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م كاره‌یان كردووه نیازیانه شوێنی دارستانه بڕاوه‌كان بكه‌نه باخ و خانووی تێدا دروست بكه‌ن و داره‌كه‌شی بفرۆشنه‌وه، واته دابه‌شنه‌كردنی نه‌وتیان له پێنجوێن قۆستووەته‌وه.
گوندی بناوه‌سوته، نزیكه‌ی پێنج كیلۆمه‌تر له شارۆكه‌ی پێنجوێنه‌وه دووره و ده‌كه‌وێته سه‌ر سنووری باشووری كوردستان و رۆژههلاَتی كوردستان و خاوه‌نی دارستانێكی زۆر و چڕه.
پێنجوێن/ رێبین پێنجوێنی