وەزیری ئاوەدانكردنەوە: نۆژەنكردنەوەی ڕێگاكان 50%ی تەواو كراوە

:: PM:03:49:18/11/2019 ‌

وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای دەگەیەنێت، هەر كۆمپانیایەك  پڕۆژەكانی بە تەواونەكراوی بە جێبهێلێت ڕووبەڕووی سزای یاسایی دەكرێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەم 18ی تشرینی دووەم/ نۆڤێمبەر، دانا عبدولكەریم وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی  حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی كە پەیامێنری "وشە" ئامادەبوو ڕای گەیاند، هەر كۆمپانیایەكی بیانی لە هەرێمی كوردستان ئەو پڕۆژەیەی وەری دەگرێت بە كەموكوڕی كارەكانی تەواو بكات یا بە جێیبهێلێ مامەڵەی یاسایی لەگەڵ دەكرێت و سزا دەدرێت.

زۆربەی رێگاكان كە لە ژێر چاكردنەوەدان كارەكانییان لە سەروو 50% لەو ماوەی دیاریكراوە تەواو كراون

زیاتر گوتی، ئەو خانوانەی وەزارەت بۆ خەڵكی كەمدەرامەت دروستیان دەكات بە هیچ شێوەیەك كڕین و فرۆشتنی پێوە ناكرێت.

سەبارەت بە چاككردنەوەی ڕێگا و بانەكان ئەوەیشی ڕوون كردەوە كە زۆربەی رێگاكان كە لە ژێر چاكردنەوەدان كارەكانییان لە سەروو 50% ئەو ماوەی دیاریكراوە تەواو كراون.

ئەوە لە كاتێكدایە كە پێشتر مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان بڕی 40 ملیار دیناری بۆ نۆژەنكردنەوەی شەقامەكان پێش هاتنی وەرزی زستان تەرخان كردبوو تا ئێستەیش نۆژەنكردنەوەی چەندان ڕێ‌ بەردەوامە.



وشە - زریان تەها