بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان ڕای گه‌یاند، نووسراو كراوه تا وه‌زیری دارایی و ئابووریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لیژنه‌ی دارایی ئاماده بێت و ڕوونكردنه‌وه له‌باره‌ی ڕه‌وشی داهاتووی دارایی له كوردستان بدات.
پێویسته وه‌زیری دارایی به‌رچاوڕوونی بدات به په‌رله‌مان له‌باره‌ی ڕه‌وشی دارایی هه‌رێمی كوردستان
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 18ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ر، محه‌مه‌د ئیلخانی بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، نووسراو كراوه تا ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی لیژنه‌كه بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد كه پێویسته وه‌زیری دارایی به‌رچاوڕوونی بدات به په‌رله‌مان له‌باره‌ی ڕه‌وشی دارایی هه‌رێمی كوردستان و له داهاتوو ڕه‌وشه‌كه چۆن ده‌بێت.
ئیلخانی دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌و ڕوونكردنه‌وانه‌ی وه‌زیری دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سوودی ده‌بێت تا له داهاتوو بزانین چۆن مامه‌ڵه بكه‌ین و له‌گه‌ڵ به‌غدایش له‌سه‌ر چ میكانیزمێك ڕێك بكه‌ین. ڕوونیشی كرده‌وه كه " هێشتا وه‌زیری دارایی وه‌ڵامی ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ی نه‌داوه‌ته‌وه".