وه‌زیری دارایی و ئابووریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و ده‌نگۆیان ڕه‌ت ده‌كاته‌وه كه پێشنیازی پاشه‌كه‌وتكردنی مووچه‌ی مانگه‌كانی 10 و 11 و 12ی كردبێت.
به هیچ جۆرێك مووچه دوانه‌كه‌وتووه و له‌كاتی خۆیدا مووچه دابه‌ش كراوه
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 18ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ر، ئاوات جه‌ناب نووری وه‌زیری دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و تیایدا هاتووه، سه‌باره‌ت به‌و هه‌واڵه‌ی ئه‌مرۆ بڵاوكرایه‌وه كه گوایه موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له مانگه‌كانی 10، 11، 12 پاشه‌كه‌وت ده‌كرێت، ڕای ده‌گه‌یه‌نین كه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران 30 رۆژ جارێك له كاتی خۆیدا به بێ دواكه‌وتن دابه‌شكراوه و به‌و شێوه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت.
ڕوونیشی كرده‌وه كه پاشكه‌وت هیچ گۆڕانكارییه‌كی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه، له‌سه‌ره‌تای ده‌ست بهكاربوونمان به هیچ جۆرێك مووچه دوانه‌كه‌وتووه و له‌كاتی خۆیدا مووچه دابه‌ش كراوه.
وه‌زیری دارایی دووپاتی كرده‌وه كه ده‌بێت هاووڵاتیی و مووچه‌خۆران هۆشیاربن هه‌موو بڕیار و ڕێنوێنییه‌كان له راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری به شه‌فافی بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه.