فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان هاوكات له‌گه‌ڵ لێدوانێكی وه‌زیری دارایی و ئابووریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاو كرده‌وه و دووپات ده‌كه‌نه‌وه كه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران پاشه‌كه‌وت ناكرێ و ده‌شڵێن، ئه‌وان به‌دواداچوونیان بۆ كردووه.
هه‌موو مانگێك مووچه‌یه‌ك ده‌درێت، له هه‌وڵداین بۆ ئه‌وه‌ی كۆده‌نگییه‌ك دروستبكه‌ین
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 18ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ر، فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ڕایان گه‌یاندووه، " له‌باره‌ی پاشه‌كه‌وتكردنی موچه‌ی سێ مانگ، وه‌ك فراكسیۆنی گۆڕان به‌دوداچونمان كردوه هه‌م له وه‌زاره‌تی دارایی و هه‌م له دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هیچ بڕیارێك نییه بۆ ئه‌وه‌ی هیچ مووچه‌یه‌ك پاشه‌كه‌وت بكرێت و ئاماده‌كاری پێویست بۆ مووچه‌ی مانگی ئاینده‌یش كراوه".
دووپات كراوه‌ته‌وه كه هه‌موو مانگێك مووچه‌یه‌ك ده‌درێت، له هه‌وڵداین بۆ ئه‌وه‌ی كۆده‌نگییه‌ك دروستبكه‌ین نه‌ك مووچه دواكه‌وتووه‌كان، به‌سیستمێك له قۆناغی یه‌كه‌مدا مووچه‌ی پاشه‌كه‌وتكراوه‌كانیش بكرێته ژماره حسابێك و قه‌رزی پێ بدرێته‌وه. له قۆناغی دووه‌مدا به شێوه‌ی رێژه‌ی قه‌رزی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بدرێته‌وه.
فراكسیۆنه‌كه له كۆتاییدا ڕای گه‌یاندووه كه ئه‌و به‌یاننامه‌یه وه‌ڵامی هیچ په‌رله‌مانتارێك و هیچ كه‌سێك نیه و ته‌نیا به‌دواداچوونێكی په‌رله‌مانتاریه.