ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک و گەرمیان ڕای دەگەیەنێت، ئەو دۆخەی کە لە کەرکووک هەیە و ئەو سووکایەتییەی لە کەرکووک بەرانبەر بە کوردی ناوچەکە دەکرێ ئۆباڵەکەی لەسەر شانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە.
ئەمڕۆ دووشەم 18ی تشرینی دووەم، عەدنان کەرکووکی ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک و گەرمیان بە "وشە"ی ڕای گەیاند، دەبێ یەکێتی ئەوە قبووڵ بکات، ئەو سووکایەتی و تەعریبەی بەرانبەر بە کوردی کەرکووک دەکرێت، یەکێتی لێی بەرپرسە.
ئەو سووکایەتییەی لە کەرکووک بەرانبەر بە کوردی ناوچەکە دەکرێ ئۆباڵەکەی لەسەر شانی یەکێتییه
زیاتر گوتى، ئەوەی ڕاکان جبووری پارێزگاری کەرکووک دەیکات هۆکارەکەی یەکێتییە، ئەمە قسەی ئاسایی نین بەڵکو بەڵگە لەسەر ئەوە هەیە کە یەکێتیی کەرکووکی دا بەدەستەوە و کوڕی گەورەی تاڵەبانی بە بەڵگەوە واژووی 31 ئەندامی سەرکردایەتیی نیشانی دنیادا.
لای خۆیەوە شەمسەدین مەحموود، ئەندامی مەڵبەندی کەرکووکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە "وشە"ی ڕاگەیاند، ڕەوا نییە ئەگەر بگوترێ یەکێتی هۆکارە لەو دۆخەی کەرکووک، چونكه وهك ههر لایهنێكى تر قوربانییه.
كهركووك له 16ى ئۆكتۆبهرى ساڵى 2017هوه لهلایهن میلیشیاكانى حهشدى شهعبى داگیر كراوه كه گرووپێكى ناو یهكێتى هاوكاریان بوون، لهوكاتهوه تا ئێسته رهوشى ناوچهكه ڕۆژ بهڕۆژ بهرهو خراپتر دهچێ.
سلیێمانی/ هۆشیار عەلی