له سه‌روبه‌ندی جه‌نگی ناوخۆیی نێوان ویلایه‌ته‌كانی باكور بۆ سه‌ر ویلایه‌ته‌كانی باشووری ئه‌مه‌ریكا، به‌و ئامانجه‌ی بیانهێننه ڕیزی ویلایه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه له 1862، نووسه‌ری ئه‌مه‌ریكی هارییت بیتشر ستو رۆمانی "كوخه‌كه‌ی مام تۆم"ی بڵاو كرده‌وه، دیداری له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌وكاتی ئه‌مه‌ریكا ئیبراهیم لینكۆلن ساز كرد، دواجاریش ئه‌و رۆمانه وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی بووه هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان وانه‌ی لێ وه‌رگرن و سیسته‌می كۆیلایه‌تی له وڵاته‌كه هه‌ڵوه‌شێننه‌وه.
به‌شێك له مێژوونووسانی ئه‌وكات ده‌ڵێن، به‌هۆی ئه‌و ڕۆمانه‌وه هارییت ناوبانگێكی مه‌زنی تۆمار كرد، چونكه هه‌موو ڕووداوه‌كانی شه‌ڕی ناوخۆیی ئه‌مه‌ریكای له‌و ڕۆمانه كورت كردبووه، به چڕیش باسی له سیسته‌می كۆیلایه‌تی ده‌كرد، هارییت بۆ نووسینی ئه‌و ڕۆمانه هێنده له چینی ڕه‌شپێسته كۆیله‌كان نزیك بووه‌وه، كه كاریگه‌ری ته‌واو به‌سه‌ر ڕۆمانه‌كه‌یه‌وه دیار بوو، لینكۆلن به‌هۆی گرنگی رۆمانه‌كه وێنه‌یه‌كی ڕه‌وانه‌ی كتێبخانه‌ی كۆنگرێس كرد، تا له‌وێ وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی مێژووی هه‌ڵبگیرێت، دواجاریش فه‌رمانی ڕزگاركردنی كۆیله‌كان له مانگی ئهیلوول/سێپتێمبه‌ری 1862 ڕاگه‌یه‌نرا.
ڕۆمانه‌كه زیاتر له 10 هه‌زار دانه‌ی له هه‌فته‌ی یه‌كه‌می بڵاوكردنه‌وه‌ی فرۆشرا، له شه‌شه‌م هه‌فته دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی، ڕۆژنامه‌ی بۆستن مۆرنینگ پۆست، بڵاوی كرده‌وه، كه هه‌موو ئه‌وانه‌ی خوێندوویانه‌ته‌وه یان ده‌یخوێننه‌وه، یانیش خه‌ریكن ده‌ستی پێ ده‌كه‌ن، خه‌ڵكی خواستیان له‌سه‌ری زۆره و 17 جار دووباره چاپ كرایه‌وه. له ساڵی یه‌كه‌می 300 هه‌زار دانه‌ی لێ فرۆشرا.
ڕۆمانه‌كه به توندی دژی سیسته‌می كۆیلایه‌تی له ئه‌مه‌ریكا وه‌ستایه‌وه و سه‌رۆكی ئه‌وكاتی ئه‌مه‌ریكا پێی سه‌رسام بوو و نووسه‌ره‌كه‌ی بانگهێشتی كۆشكی سپی كرد
چیرۆكی ڕۆمانه‌كه باس له هه‌ڵاتنی ئه‌لیزا به‌سه‌ر شه‌خته‌به‌ندی به‌ستووی ڕووباری ئۆهایۆ ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی بگاته خاكه ئازادكراوه‌كان و له كۆیلایه‌تی ڕزگاری ببێت، ئه‌م دیمه‌نه وایكرد، كه فرمێسك له چاوی خوێنه‌ران و دواتر بینه‌رانی كاتێك كرایه شانۆ بهێنێته خواره‌وه، ڕۆمانه‌كه بۆ 60 زمانی زیندووی جیا جیا وه‌رگێڕدراوه و نیو ملیۆن دانه‌ی له زمانه بیانییه‌كانه‌وه لێ فرۆشرا.
كێشه و ناكۆكییه‌كان له‌وێوه سه‌رچاوه ده‌گرن، كاتێك كۆیله‌ی ویلایه‌ته‌كانی باشوور ده‌یانه‌وێ به‌ره‌و ویلایه‌ته‌كانی باكور ڕا بكه‌ن، چونكه له‌وێ سیسته‌می كۆیلایه‌تی نه‌مابوو و كۆیله‌كان وه‌ك مرۆڤێكی ئازاد مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرا، دوای شه‌ڕی ناوخۆ، ویلایه‌ته‌كانی باشوور داوایان له باكورییه‌كان كرد، هه‌موو كۆیله هه‌ڵاتووه‌كان بگه‌ڕێننه‌وه و دووباره وه‌ك كۆیله لای خاوه‌نه‌كانیان خزمه‌ت بكه‌نه‌وه، به‌وهۆیه‌وه زیاتر له سێ ملیۆن كۆیله ئاماده‌كران، له ویلایه‌ته‌كانی باكور تا ڕاده‌ستی باشوورییه‌كان بكرێنه‌وه.
هارییت به توندی دژی ئه‌و هه‌وڵه بوو و چووه شاری برۆنزویك له ویلایه‌تی مین و ده‌ستی به هه‌وڵه‌كان و نووسینه‌وه‌ی چیرۆكی ئه‌و پرۆسه‌یه كرد، كه كۆیله‌كان جارێكی تر ڕاده‌ستی خاوه‌نه‌كانیان ده‌كرانه‌وه و ئه‌مه‌یش وایكرد كه هارییت كاری چڕ و پڕ بكات، به‌ڵام سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كانی شكستی هێنا بۆ ڕێگری له‌و كاره‌ساته، دواجار بڕیاری دا كۆی چیرۆكه‌كانی كۆ بكاته‌وه و له ڕۆمانێك به ناوی كوخه‌كه‌ی مام تۆم بڵاوی كرده‌وه.
ئه‌لیزا له منداڵ و هاوسه‌ره‌كه‌ی جیاكرایه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی خاوه‌نه‌كه‌ی له به‌رانبه‌ر قه‌رز به مام تۆم به‌خشی، هاوسه‌ر و منداڵه‌كه‌یشی هه‌ڵاتن و به‌ره‌و كه‌نه‌دا كۆچیان كرد، ئه‌لیزا بۆ ئه‌وه‌ی به هاوسه‌ر و منداڵه‌كه‌ی بگاته‌وه، ناچار كوخه‌كه‌ی مام تۆم جێ ده‌هێڵێ، به‌م سه‌رما و به‌فر و سه‌هۆڵبه‌ندانه به‌سه‌ر ئاوی به‌ستووی ڕووباری ئۆهایۆ هه‌وڵی په‌ڕینه‌وه ده‌دا، مام تۆم دوای ناكه‌وێ و چاره‌نووسی به خواوه‌ند ده‌سپێرێت و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه ئه‌گه‌ر خواوه‌ند ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بێ، بۆ لای ئه‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له ئه‌نجامی كاریگه‌ری ئه‌و ڕۆمانه 17 جار چاپ كرایه‌وه و 300 هه‌زار دانه‌ی لێ فرۆشراو و دواتریش یاسای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سیسته‌می كۆیلایه‌تی له ئه‌مه‌ریكا ڕاگه‌یه‌نرا
به‌ڵام خانه‌واده‌ی تۆم ده‌یانه‌وێ به‌دوای ئه‌لیزای كۆیله بگه‌ڕێن و بیدۆزنه‌وه و داركاری بكه‌ن، ئیتر لێره‌وه چیرۆكی پڕ له كاره‌سات و ئازار و مه‌ینه‌تی ئه‌لیزا له گه‌شتی ڕاكردن بۆ باكور ده‌ست پێ ده‌كات، كه تووشی جۆره‌ها ناخۆشی و كۆسپ و ته‌گه‌ره ده‌بێته‌وه و دواجار گیان له ده‌ست ده‌دا و چیرۆكه‌كه‌ی به مام تۆم ده‌گاته‌وه، له‌و كاته‌وه مام تۆم بڕیار ده‌دا سه‌رجه‌م كۆیله‌كانی ئازاد بكات و گرێبه‌ستی ئازادبوونیانی به واژووی خۆی پێدان، تا وه‌ك مرۆڤێك ژیان بهسهربهن.
هارییت له
ڕۆمانه‌كه باس له جوامێری مام تۆم ده‌كات و ده‌پرسی، ته‌نانه‌ت خانه‌دان و ده‌وڵه‌مه‌ندانیش كۆیله‌ن، ئه‌گه‌ری بوێرانه و جوامێرییان له ده‌ست نه‌یه‌ت، بۆچی و له پێناوی چی ئه‌و مرۆڤانه كۆیله‌ی ئێمه بن، خواوه‌ند هه‌مووانی وه‌كو یه‌ك دروست كردووه، ئه‌مه چ حیكمه‌تێكه و چ ههڵگهڕانهوهیهكه له قسه‌كانی عیسای په‌یامبه‌ر كه خۆت له خه‌ڵكی تر به گه‌وره‌تر بزانیت و زنجیر و كۆت و به‌ندیان بكه‌یت و وه‌ك ئاژه‌ڵ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌یت.
دڵی پڕی هارییت له كۆتایی ڕۆمانه‌كه دژ به‌و جه‌ور و سته‌مه‌ی له كۆمه‌ڵگای ئه‌مه‌ریكا دژ به كۆیله‌كان ده‌كرا، به ته‌واوی خاڵی كراوه‌ته‌وه و زۆرترین هه‌ڵوێست و بۆچوونی دژ به سیسته‌می كۆیلایه‌تی ده‌ربڕیوه، كاتێك سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ڕۆمانه‌كه‌ی خوێنده‌وه و له نێو خه‌ڵك بڵاوبووه‌وه، ئیتر خه‌ڵكی به ته‌واوی بۆچوونیان گۆڕا، دواجار لینكۆلن فه‌رمانی سیسته‌می كۆیلایه‌تی له ویلایه‌ته‌كانی باشووریش هه‌ڵوه‌شانده‌وه و هیچ كێشه و كاردانه‌وه‌یه‌كی توندی لێ نه‌كه‌وته‌وه، چونكه رۆمانه‌كه‌ی هارییت به ته‌واوی عه‌قل و بیركردنه‌وه‌ی باشوورییه‌كانی گۆڕی بوو، بۆیه به خۆشحاڵییه‌وه پێشوازییان لێ كرد.