فه‌رمانده‌یه‌كی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هۆشداری ده‌دا له‌وه‌ی وڵاتان به‌رده‌وام باس له له‌ناوچوونی داعش ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وان به‌رده‌وام له جووڵه و هه‌وڵدان و دووپاتیش له‌وه ده‌كاته‌وه، كه پاشماوه‌كانی داعش شه‌وان له ناوچه دووره ده‌سته‌كان خه‌ریكی جموجۆڵ و خۆ ڕێكخستنه‌وه.
سیروان بارزانی فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه له سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه له چیای قه‌ره‌چوغی مه‌خمووره‌وه بۆ پێگه‌ی
The Defense Post گوتی، چه‌كدارانی داعش دووباره ده‌یانه‌وێ هێزی خۆیان كۆ بكه‌نه‌وه له ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان و هه‌موو شه‌وێك ئه‌وان جموجۆڵیان هه‌یه و ژماره‌یه‌كی زۆری تونێڵیان لێدایه و له ئه‌شكه‌وت و تونێڵه‌كان خۆیان حه‌شار ده‌ده‌ن.
زیاتر گوتی، ئێمه سنووره‌كانی خۆمان به ته‌واوی توندوتۆڵ كردووه و ڕێ له هه‌ر جووڵه و جموجۆڵێك ده‌گرین، دووپاتیش له‌وه ده‌كاته‌وه كه به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌وان نزیكه‌ی 200 چه‌كداری داعش له به‌شی ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵاتی چیای قه‌ره‌چووغ بوونیان هه‌یه.
شه‌وان جموجۆڵی ته‌واویان هه‌یه و هێزه‌كانی عێراقیش ژماره‌یان كه‌مه و ناتوانن ڕووبه‌ڕوویان ببنه‌وه
ئاماژه‌ی دا، ئه‌و چه‌كدارانه ماوه ماوه جموجۆڵ ده‌كه‌ن و به بۆمبی چێنراو و دروستكراوی خۆیان هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هێزه ته‌ناهییه‌كانی عێراق، به‌وهۆیه‌وه‌یش ماوه ماوه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆردمانی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن و گورزی كوشنده له چه‌كداره‌كان ده‌ده‌ن.
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر چیای قه‌ره‌چووغن و ناوچه ده‌شتاییه‌كانیش له‌لایه‌ن هێزه‌كانی عێراقه‌وه ده‌پارێزرێت، سیروان بارزانی ده‌ڵێ، ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌می هێزه‌كانی عێراق له ناوچه‌كه بوونیان هه‌یه، بۆ نه‌هێشتنی هه‌موو جموجۆڵه‌كان پێویسته پێشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه سه‌نگه‌ره‌كانی پێشووی، یان هێزه‌كانی عێراق به ژماره‌یه‌كی زۆرتر و به‌هێزتر له ناوچه‌كه بن، تا توانی پاراستنی ناوچه‌كه‌یان هه‌بێت.