سوپای ئیسرائیل ئاشكرای ده‌كات، سیستمی به‌رگریی ئاسمانی ئه‌و وڵاته به‌یانی ئه‌مڕۆ چه‌ندان مووشه‌كی له‌ناو برد كه له خاكی سووریاوه ئاراسته كرابوون.
سەرجەم موشەکەکان لە رێگەی سیستەمی بەرگری پاتریۆتەوە بەرپەرچ درانەوە
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 19ی تشرینی دووه‌م، ئاژانسی هه‌واڵی بی بی سی فارسی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، سوپای ئیسرائیل رای گه‌یاندووه، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چه‌ندان مووشه‌ك له‌ناو خاكی سووریاوه ئاراسته‌ی باكوری ئیسرائیل كراون و له‌لایه‌ن سیستمی به‌رگریی مووشه‌كی پاتریۆتی ئه‌و وڵاته‌وه سه‌رجه‌میان پووچه‌ڵ كراونه‌ته‌وه.
زیاتر روون كراوه‌ته‌وه، ژماره‌ی مووشه‌كه‌كان چوار دانه بووه و سه‌رجه‌میان له‌ناو خاكی سووریاوه ئاراسته‌ی ئیسرائیل كراون و چه‌ند خوله‌كێك به‌ر له گه‌یشتنی مووشه‌كه‌كان، زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه له باكوری سووریا لێ دراوه.
هاوكات له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی ئه‌و هه‌واڵه‌ی سوپای نیشتمانی ئیسرائیل، ماڵپه‌ڕی فه‌رمی رژێمی سووریا "سانا" ئاشكرای كرد، ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی دیمه‌شق به‌رز بووه‌ته‌وه.
سانا جگه له‌وه هیچ زانیارییه‌كی له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كه بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه و رژێمی ئه‌سه‌دیش تا ئێسته هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌وباره‌یه‌وه نه‌داوه.