سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له راگه‌یه‌نراوێكی فه‌رمیدا ئاشكرای ده‌كات، خۆپێشاندان و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین مافی هاووڵاتییه و ئێمه به نیگه‌رانییه‌وه چاودێری دۆخی خۆپیشاندانه‌كان ده‌كه‌ین له ئێران.
نیگەرانین لە کوژرانی هاووڵاتییان و بە وردی چاودێری دۆخەکە دەکەین
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 19ی تشرینی دووه‌م، ئاژانسی هه‌واڵی
دویچه‌وێله‌ی ئه‌ڵمانی له زاری ستیڤان دوجاریك گوته‌بێژی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئانتۆنی گوتریش سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به نیگه‌رانییه‌وه چاودێری ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئێران ده‌كات.
گوته‌بێژی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاشكرای ده‌كات، ئازادی و ناڕه‌زایی ده‌ربڕین و خۆپێشاندان له مافه سه‌ره‌كییه‌كانی هاووڵاتییانن، به مه‌رجێك ئه‌و ئازادییه پێشێلی مافی ئه‌وانیتر نه‌كات.
"سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان زۆر نیگه‌رانه به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك خۆپێشانده‌ر له ئێران گیانیان له ده‌ست داوه". ستیڤان دوجاریك وای گوت.
له رۆژی هه‌ینی رابردووه‌وه به‌هۆی گرانبوونی نرخی به‌نزین به رێژه‌ی 300٪ له كوردستان و زۆربه‌ی گه‌وره شاره‌كانی ئێران خۆپێشاندان ده‌ستی پێ كرد و رۆژی شه‌موو خۆپێشاندانی سه‌رانسه‌ری كۆی پارێزگاكانی ئێرانی گرته‌وه، ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییانه له‌لایه‌ن سوپای پاسداران و هێزه ته‌ناهییه‌كانی ئێرانه‌وه به توندوتیژی وه‌ڵام درایه‌وه.
رێكخراوی مافی مرۆڤ له ئێران ئامارێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و به‌پێی ئاماره‌كه، نزیك به 500 كه‌س كوژراو و بریندار بوون، ئه‌و رێكخراوه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و ئاماره پشتی به سه‌رچاوه مرۆییه‌كانی خۆی به‌ستووه و رای گه‌یاندووه پێ ده‌چێت ئاماری كوژراو و برینداره‌كان زۆر له‌مه زیاتر بێت.
هاوكات له رۆژی یه‌كشه‌می رابردووه‌وه رژێمی ئێران هێڵه‌كانی ئینته‌رنێتی بڕیوه و رێی له ده‌ستڕاگه‌یشتنی هاووڵاتییانی به دنیای ده‌ره‌وه و ناوخۆیش گرتووه و ئه‌وه‌یش بووه‌ته هۆی ناڕه‌زایه‌تی رێكخراوه مرۆییه‌كانی دنیا.