ژینگه‌ی گه‌رمیان له هه‌ڵمه‌تێكی جیاوازدا له شارۆكه‌ی كفری هه‌ڵمه‌تی ماڵ به ماڵی ده‌ست پێ كردووه و نه‌مامیان بەسەردا دابەش دەکات بۆ ئەوەی لە کۆڵان و حەوشەکانیان بیاننێژن.
ئامانجمان پەرەدانی کولتووری ژینگە دۆستی و زیادکردنی سەوزاییە
ئەمڕۆ سێشەم 19ی تشرینی دووەم، چالاك نه‌جم به‌رپرسی راگه‌یاندنی فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی گه‌رمیان به "وشه"ی راگه‌یاند، به دروشمی له‌مێژه ده‌ستمان پێكردووه و له داهاتوومان بروانن، وه‌ك تیمی سه‌وزكردن له فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی گه‌رمیان ماوه‌ی دوو رۆژه ده‌ستمان كردووه به هه‌ڵمه‌تی دابه‌شكردنی نه‌مام به‌سه‌ر ماڵان‌دا .
زیاتر روونی دەکاتەوە، له‌م هه‌ڵمه‌ته زیاتر له دوو هه‌زار نه‌مام دابەش دەکرێت و ئامانجمان بره‌ودانی زیاتره به پاراستنی ژینگه و زیاتركردنی رێژه‌ی سه‌وزایی ناوچه‌كه.
"رێژه‌ی سه‌وزایی له گه‌رمیان هێنده نیه كه جێگه‌ی دڵخۆشی بێت و زۆری ماوه بگاته ئاستی ستانداردی جیهانی كه رێژەکە 15%ە" چالاک نەجم وای گوت.
زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان لەڕووی سەوزاییەوە لەژێر هێڵی ستانداردی نێودەوڵەتین کە رێژەکە لە نێوان 15 بۆ 18٪ە و حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پلانی کاری‌دا بەرنامەی بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی سەوزایی و گەیاندنی بە ستانداردە جیهانییەکان هەیە.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرێنی