ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ئاشکرای دەکات، كۆتایی مانگی كانونی یه‌كه‌م، هه‌شته‌م كۆنگره‌ی یەکگرتوو ده‌به‌ستێت و سه‌لاحه‌دین بههائەدینیش خۆی كاندید ده‌كاته‌وه بۆ پۆستی ئه‌مینداری حزب.
سەلاحەدین بەهائەدین خۆی کاندید دەکاتەوە و تا ئێستە دیار نییە کێ رکابەری دەبێت
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 19ی تشرینی دووه‌م، به‌هار عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به "وشه"ی راگه‌یاند، ته‌واوی ئاماده‌كارییه‌كانی به‌ستنی كۆنگره‌ی هه‌شته‌می یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ته‌واو بوون و ئه‌ندامانی كۆنگره له لایه‌ن لیژنه‌ی كار و سه‌رپه‌رشتیاری كۆنگره هه‌ڵبژێردراون و له‌م چه‌ند رۆژه‌ی داهاتوو ده‌ست به به‌ستنی كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌نده‌كان ده‌كرێت.
زیاتر روونی دەکاتەوە، به دڵنیاییه‌وه به‌ستنی كۆنگره‌ی هه‌شته‌می یه‌كگرتوو ده‌كه‌وێته كۆتای مانگی كانونی یەکەم و ئه‌وه‌ی ئێستا ماوه ته‌نیا به‌ستنی كۆنفرانسه‌و له 16 مه‌ڵبه‌ندی یه‌كگرتوو و رێكخستنه‌كانی ده‌ره‌وه‌ش كاری خۆیان ده‌كه‌ن، چونكه هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك كراوه، به‌ستنی كۆنفرانسه‌كان زۆری ناوێت و به خێرایی ته‌واو ده‌كرێن و ده‌چینه سه‌ر كۆنگره.
"لەو کۆنگرەیەدا مامۆستا سه‌لاحه‌دین بەهائەدین خۆی كاندید ده‌كاته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا دیار نییه كێی تر خۆی بۆ پۆستی ئه‌مینداری یه‌كگرتوو كاندید ده‌كات" بەهار عەبدولڕەحمان وای گوت.
یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان تا ئێستا حه‌وت كۆنگره‌ی به‌ستووه و دوایینجاریش ساڵی 2016 كۆنگره‌ی به‌ستووه و تەنیا لە یەک کۆنگرەدا ئەمینداری گۆڕیوە لە ساڵی 2012 کە محەمەد فەرەج وەک ئەمینداری گشتی دیاری کرا و دواتر سەلاحەدین بەهائەدین لە کۆنگرەی دواتر پۆستی ئەمینداری وەرگرتەوە.
سلێمانی/ هۆشیار عەلی