وەزیری دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، نووسراوێكی فەرمی بۆ سەرجەم وەزارەتەكان ناردووە و تێیدا داوای زانیاریی ورد لەسەر فەرمانبەرانی گرێبەست دەكات.
فەرمی گشتاندنێكی بۆ دامەزراندن و بە هەمیشەییكردنی فەرمانبەرانی گرێبەست دەركردووە
ئەمڕۆ سێشەم 19ـی تشرینی دووەم، ئاوات شێخ جەناب بە نووسراوێكی فەرمی گشتاندنێكی بۆ دامەزراندن و بە هەمیشەییكردنی فەرمانبەرانی گرێبەست دەركردووە.
گشاندنەكە ئاڕاستەی گشت فەرمانگەكانی نەبەستراو بە وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بودجە كراوە، داوا كراوە لە ماوەی سێ ڕۆژدا زانیارییەكانی تایبەت بە فەرمانبەرانی گرێبەست ڕەوانە بكرێت بۆیان.
ئێستە حكوومەت لە بەرنامەیدایە زانیاریی لەسەر فەرمانبەرانی گرێبەست بزانێت و پەڕلەمانی كوردستان خوێندنەوەی یەكەمی بۆ پڕۆژەیاسای بە هەمیشەییكردنی فەرمانبەرانی گرێبەست كردووە.