كه‌سانێك هه‌ن، زۆر جار گله‌یى ئه‌وه ده‌كه‌ن، له‌كاتى بازاڕكردن و شت‌كڕین نازانن مامه‌ڵه بكه‌ن، بۆیه زۆر جار تووشى فرۆشیاریی گرانفرۆش ده‌بن یان شتیان به نرخێكى گران پێ ده‌فرۆشرێت. هه‌ڵبه‌ته بازاڕكردن پرۆسه‌یه‌كى گرنگى ژیانى هه‌ر مرۆڤێكه بۆیه ده‌بێت هه‌ر مرۆڤێك هه‌وڵ بدات به‌چاكى فێرى ببێت.
به‌ر له‌وه‌ى رێنماییه‌كان بخه‌ینه‌ڕوو ئاماژه بۆ چه‌ند ئامۆژگارییه‌كى باو ده‌كه‌ین كه ده‌بێت له كاتى شت‌كڕین له بیریان نه‌كه‌یت.
هه‌رگیز ئه‌م ئامۆژگارییه له‌بیر مه‌كه
"تۆى كڕیار هه‌میشه له‌سه‌ر هه‌قییت". ئه‌مه یه‌كێكه له رسته باوه‌كانى ئابوورى. له‌وانه‌یه كه‌سانێك هه‌بن ئه‌م رسته‌یه به نادادپه‌روه‌رانه بزانن، چونكه له‌به‌رانبه‌ر "فرۆشیار" پشتى كڕیارى گرتووه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر دیقه‌ت بده‌یت ئه‌م رسته‌یه باسى فرۆشیار ناكات، مه‌به‌ستى ئه‌وه نییه فرۆشیار وه‌ك سته‌مكارێك بناسێنێ، نه‌خێر فرۆشیاریش بۆ ئه‌وه كار ده‌كات "قازانج"ى هه‌بێت. بۆیه ئامانجى رسته‌كه زۆر له‌وه قووڵتره، مه‌به‌ستى ئه‌وه‌یه كه تۆ پاره به‌شتێك ده‌ده‌یت، ده‌ته‌وێ لێى سوودمه‌ند بیت، كوالیتى شته‌كه باش بێت و نرخیشى گونجاو به‌گوێره‌ى گیرفانى تۆ گونجاو بێت.
ده‌بێت بزانیت: هه‌میشه كڕیار له‌سه‌ر هه‌قه
با مه‌به‌سته‌كه زیاتر روون بكه‌ینه‌وه، تۆ كاتێك پێڵاوێك ده‌كڕیت ده‌ته‌وێ بۆ ماوه‌یه‌كى دیاركراو لێى سوودمه‌ند بیت و ره‌نگه پلانت بۆى دانابێ و پاره‌ت بۆ كۆكردبێته‌وه. تۆ ئاره‌زووییه‌كت كڕینى ئه‌م پێڵاوه‌یه، كه‌چى كابراى فرۆشیار سه‌دان جووت له‌و پێڵاوه‌ى داناوه كه تۆ ده‌ته‌وێ، له هه‌ر جووتێكیان دوو دۆلار قازانج ده‌كات. پێڵاوه‌كه له تێڕوانینى ئه‌و ته‌نیا قازانجى دوو دۆلاره‌كه‌یه، به‌ڵام بۆتۆى به‌كاربه‌ر و كڕیار پێداویستییه و ماوه‌یه‌ك ئه‌م شته‌ت له‌گه‌ڵ ده‌بێت.
ئه‌گه‌ر فرۆشیار ویژدانى نییه تۆ عه‌قڵت هه‌بێ
ره‌نگه ئه‌مه ئامۆژگارى دووه‌م بێت. زۆرجار فرۆشیار خه‌ونى ده‌ڵه‌مه‌ندبوون و قازانجى زۆرى هه‌یه، لێره‌وه ده‌كه‌وێته بێویژدانى و گوێ به به‌رژوه‌ندى كڕیاره‌كانى نادات، به‌ڵام تۆ ده‌بێت له‌و كاته‌دا عه‌قڵ و ژیرییت هه‌بێت، بۆیه هه‌میشه ده‌بێت هه‌وڵ بده‌یت شاره‌زاییه‌كى ئه‌وتۆت هه‌بێت بۆ ناسینى فرۆشیارى به‌ویژدان و بێ‌ویژدان، ره‌نگه بپرسیت ئه‌مه چۆن ده‌كرێت؟ ئه‌مه به‌ناسینى سیماى فرۆشیاره‌كه نابێت، به‌ڵكو به ناسینى كوالێتى و نرخى ئه‌و پێداویستیه ده‌بێت كه تۆ ده‌ته‌وێ بیكڕیت.
بزانه رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست گرانترین بازاڕى هه‌یه
به‌گوێره‌ى
توێژینه‌وه‌یه‌كى ئابوورى كه له ساڵى 2018 بڵاوكراوه‌ته‌وه، نرخى شتومه‌ك له بازاڕه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست زۆرجار له ئاستى خۆیان به‌رزترن، ته‌نانه‌ت توێژینه‌وه‌كه باس له‌وه ده‌كات هه‌ندێك جار گرانى نرخه‌كه 50% تا 100% له نرخى راسته‌قینه‌ى خۆى به‌رزتر كراوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌یش چه‌ند هۆكارێكى هه‌یه، له‌وانه نه‌بوونى چاودێرى توند له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌كان، هه‌ڕه‌مه‌كى بازاڕه‌كان، تێكه‌ڵبوونى كوالێتى جۆراوجۆر، هۆشیارى كڕیاره‌كان له‌باره‌ى ئه‌و شتانه‌ى به‌كارى ده‌هێنن، بۆیه كاتێك تۆ ئه‌مه ده‌زانییت ئه‌وا ده‌بێت سڵ له‌وه نه‌كه‌یته‌وه له كاتى كڕینى هه‌ر شتێك مامه‌ڵه بكه‌یت.
بازاڕه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست هه‌میشه شته‌كانیان گرانتره
بێ پلان بازاڕ مه‌كه
ئه‌مه‌یشیان وه‌ك ئامۆژگارییه‌كى تر وه‌ربگره، بازاڕكردن چێژى خۆى هه‌یه زۆر كه‌س ناتوانن به‌رگه‌ى ئه‌م چێژه بگرن، بۆ نموونه یه‌كێك هیچ پلانى شتكڕینى نییه، به‌ڵام كه پیاسه‌یه‌كى بازاڕ ده‌كات و ده‌گه‌ڕێته‌وه ده‌بینێ، كۆمه‌ڵێك شتى كڕیوه، هه‌ڵبه‌ته كاتێك پرسیارى لێ ده‌كه‌یت ئه‌و پاساوى خۆى هه‌یه، به‌ڵام زۆرجار هۆكاره‌كه ته‌نیا ئه‌وه‌یه چێژى لێ بینیوه، تۆ كه خاوه‌ن داهاتێكى سنووردارییت نابێت ئه‌م كاره بكه‌یت، ده‌بێت به‌ر له‌بازاڕكردن لیستت هه‌بێت و ئه‌وه‌یش دیار بكه‌یت ئه‌و شتانه‌ى بڕیارى كڕینت داون، چه‌نده پێشتر شاره‌زاییت له سه‌ر كوالێتى و نرخه‌كانیان هه‌یه. بۆ نموونه له كڕینى نان و ئاو و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ى رۆژانه ده‌یكڕیت پێویستیت به‌م ئاڵۆزییه نییه. به‌ڵام چاكتێكى بیانى كه تازه مۆدێله‌كه‌ى هاتووه و ماركه‌یه‌كى دیاره و له هه‌مان كاتیش نرخى گرانه باشتره شاره‌زاییه‌كت لێى هه‌بێت.
رێنماییه‌كانى مامه‌ڵه‌كردن:
2- یه‌كه‌م جار بڕیارى كڕینى بده و دواتر مامه‌ڵه بكه، چونكه هه‌ندێك جار شه‌رمه‌زار ده‌بیت، له‌وانه‌یه تۆ نرخێك بڵێیت فرۆشیاره‌كه رازى بیت. ئه‌و كاته تووشى شه‌رمه‌زار ده‌بیت.
3- ئه‌گه‌ر ته‌واو له نرخه‌كه‌ى دڵنیا نییت له‌لاى یه‌كه‌م فرۆشیار شت مه‌كڕه، له چه‌ند شوێنێك بگه‌ڕێ.
4-ئه‌گه‌ر چه‌ند جارێكى تر شتت له‌و فرۆشیاره كڕیوه، به‌به‌رچاوى كڕیارانى تر مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ مه‌كه.
5- ئاماده به له‌وه‌ێ مامه‌ڵه‌كه جێ بهێڵێ و له شوێنى تر بیكڕیت.
6- خۆت په‌رۆش نیشان مه‌ده.
7-ئه‌گه‌ر پێویستییه‌كى رۆژانه‌یه ده‌توانى به بڕێكى زۆر بكڕیت و داواى داشكاندن بكه‌یت.
8-شێوازى قسه‌كردنت رێك بێت و هه‌وڵ مه‌ده فرۆشیاره‌كه بریندار بكه‌یت و له به‌هاى شته‌كانى كه‌م بكه‌یته‌وه.
9-نرخى گونجاو پێشنیار بكه، بۆ نموونه شتێك به 10 دۆلاره و تۆ ده‌زانى نرخى گونجاوى شته‌كه هه‌شت دۆلاره، ره‌فتارێكى شیاو نییه بڵێى چوار دۆلار.
10-تا ده‌توانى ده‌ستبه‌جێ پاره‌كه بده و دواى مه‌خه.