كه‌مێك پێش ئێسته، وەزارەتی دارایی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاوی كرده‌وه، سبەی چوارشەم 20ى تشرینى دووه‌م، مووچەی وەزارەتی سامانه سروشتییه‌كان دابه‌ش ده‌كرێت.
پێوه‌ندى به پاشه‌كه‌وته‌وه نییه
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست "وشه" كه‌وتووه تیایدا هاتووه، "ڕۆژی چوارشه‌م 19ى تشرینى دووه‌م، مووچه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان دابه‌ش ده‌كرێت".
شایه‌نى باسه ئه‌و مووچه‌یه‌ی دابه‌ش ده‌كرێت، هیی مانگی ئابی ئه‌مساڵه، پێوه‌ندى به پاشه‌كه‌وته‌وه نییه.
ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه تا ئێستا مووچه‌ی وه‌زاره‌تەکانی پێشمه‌رگه، په‌روه‌رده، دارایی، ته‌ندروستی، کاروباری شەهیدان و ئەنفال، وارسی شەهید و ئەنفال و زیندانیانی سیاسی، وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی و کەمئەندامان و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و داد دابەشكراوە.