ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی له شارۆكه‌ی ده‌ربه‌ندیخان، ئاشكرایان كرد، كرمی زیندوو له ئاوی ده‌ربه‌ندیخاندا ده‌ركه‌وتووه و به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی ده‌ربه‌نیخانیش ده‌ڵێ، به‌دواداچوونی ورد له‌سه‌ر ئه‌و گرفته ده‌كه‌ین.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چه‌ند هاووڵاتییه‌كی شارۆكه‌ی ده‌ربه‌ندیخان "وشه"یان له بوونی كرمی زیندوو له ئاوی خواردنه‌وه‌یان ئاگادار كرده‌وه.
هێرش محه‌مه‌د هاووڵاتییه‌كی ده‌ربه‌ندیخان له‌م باره‌یه‌وه بۆ "وشه" گوتی، چه‌ندان كه‌س له‌كاتی هاتنه‌وه‌ی ئاودا ئه‌و كرمه‌یان بینیوه و بووه‌ته هۆكارێك هیچ كه‌سێك متمانه‌ی به ئاوی شاره‌كه نه‌مینێ هه‌رچه‌ند جێگه‌ی متمانه‌ش نه‌بووه.
ئاوی دەربەندیخان تا دێ پیستر دەبێ
رۆژیار محه‌مه‌د به‌رێوه‌به‌ری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی ده‌ربه‌ندیخان به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ چه‌ندان به‌دواداچوونمان له‌سه‌ر ده‌ركه‌وتنی كرمێكی زیندوو له ئاوی ماڵان‌دا كردووه، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه‌ی مامۆستایه‌كی ئاینی وێنه‌ی گرتووه و چه‌ند كه‌سێكی لێ ئاگادار كردووه‌ته‌وه.
زیاتر گوتی، له هه‌ندێك جێگه‌دا خه‌ڵك دڵنیا نه‌بوونه له تانكی سه‌ربانی بینراوه یا له حه‌وشه‌دا كه‌وتووه، ئێمه‌یش له به‌دواداچوونه‌كانمان به‌رده‌وامین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌یش داوه، پێشتر باس له پیسی ئاوی ده‌ربه‌ندیخان كراوه و ره‌تمان نه‌كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام كرمی زیندوو ده‌بێت به ماده‌ی كلۆر له‌ناو ببرێت، بۆیه ئه‌م كرمه زیندووه جێگه‌ی پرسیاره، بۆیه له‌به‌دواداچونه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین.
لای خۆشیه‌وه، زه‌رده‌شت عوسمان له راگه‌یاندنی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی ده‌ربه‌ندیخان بۆ "وشه" گوتی، زووه جارێ له‌سه‌ر ئه‌وپرسه قسه بكه‌ن بۆیه دواتر كه دڵنیان له هۆكاری یان چۆنێتی هاتنی ئه‌وكرمه قسه‌یان ده‌بێ.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرێنی