خاتوونه گۆرانیبێژی مه‌غریبی "سه‌میره سه‌عید" كه له ناوه‌ندی هونه‌ریدا به پێشه‌نگی گۆرانیی عه‌ره‌بی هه‌ژمار ده‌كرێت، له‌كاتی به‌شداری كردنی له به‌رنامه‌ی كۆتایی به‌شی پێنجه‌می خۆترین ده‌نگی عه‌ره‌بی به شێوه‌یه‌كی گه‌نج له ته‌مه‌نی خۆی ده‌رده‌وێت و ده‌ركه‌وتنه‌كه‌ی میدیاكان ده‌ته‌نێته‌وه.
له ناوه‌ندی هونه‌ریدا به پێشه‌نگی گۆرانیی عه‌ره‌بی هه‌ژمار ده‌كرێت
خاتوونه گۆرانیبێژی مه‌غریبی "سه‌میره سه‌عید" وه‌ك له وێنه‌كان ده‌رده‌وێت به جلێكی نیمچه ڕوون له دیزاینی دیزاینه‌ی ناوداری جیهانی ئیلی سه‌عب له‌به‌ر كردووه و مكیاژێكی كه‌م و ته‌سریحه‌ی قژێكی جوان وای كردووه به زۆری ته‌مه‌نیشیه‌وه به هونه‌رمه‌نده گه‌نجه‌كه ناوی ببه‌ن.
نرخی ئه‌و ئه‌زێیه‌ی كه خاتوونه گۆرانیبێژی مه‌غریبی "سه‌میره سه‌عید" له‌به‌ری كردووه، نرخه‌كه‌ی به هه‌شت هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی خه‌مڵێندراوه.
بۆ بینینی وێنه‌كانی خاتوونه گۆرانیبێژی مه‌غریبی "سه‌میره سه‌عید" كلیك
"لــێــره" بكه.
سه‌میره سه‌عید ته‌مه‌ن /61 ساڵه/، له شاری ڕیباتی مه‌غریب له دایكبووه، له ساڵی 1967 دا له به‌رنامه‌ی به‌هره‌داران به سه‌رپه‌رشتیی ئاوازدانه‌ر عه‌بدولنه‌بی جیڕاڕی گۆرانیی گوتووه، هه‌ر له‌و ساڵه‌دا گۆرانییه‌كی تۆمار كردووه و به‌دوایدا به‌رده‌وام بووه له گۆرانیگوتن، یه‌كه‌مین ئه‌لبوومی له ساڵی 1970 دا به‌ناوی "لیقا" بڵاو كردووه‌ته‌وه، بڕوانامه‌ی زانكۆیی له كۆلیژی ئاداب - به‌شی زمانی فڕه‌نسایی وه‌رگرتووه، یه‌كێكه له هونه‌رمه‌نده به‌ناوبانگه‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی، له ساڵی 1978دا چووه‌ته میسڕ و له‌گه‌ڵ ئاوازدانه‌ره ناوداره‌كانی ئه‌و قۆناغه‌ی میسڕ، كاری كردووه، گۆرانی به زمانی كوردیش گوتووه، كاره‌كانی له كوردستان له‌لایه‌ن ئاوازدانه‌ری كورد هه‌ڵكه‌وت زاهیر به‌ڕێوه ده‌چوون.