زانایانی شوێنه‌واری میسڕی دووپاتیان كرده‌وه، كه دوای سێ هه‌زار ساڵ له مردنی توانیویانه له ڕێی پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆجیا نهێنی و هۆكاری مردنی فیرعه‌ون تووت عه‌نخ ئاموونی ته‌مه‌ن 19 ساڵ ئاشكرا بكه‌ن.
ئه‌و فیرعه‌ونه به به‌ناوبانگترین فیرعه‌ونی میسڕ داده‌نرێ و ماوه‌ی چه‌ندان ساڵه لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ته‌رمه مۆمیاكراوه‌كه‌ی ده‌كرێ، بۆ ئه‌وه‌ی هۆكاری مردنی له‌و ته‌مه‌نه گه‌نجییه‌دا بزانرێت.
ڕاپۆرت و ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ی شوێنه‌وارناسان و پزیشكان پێشتر دووپاتیان له‌وه ده‌كرده‌وه، كه هێرشی كراوه‌ته سه‌ر و كوژراوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی شكانێك له كه‌لـله‌ی سه‌ری بوونی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه وه‌ڵامێكی بڕواپێكراو نه‌بوو بۆ زانایان و به‌رده‌وام بوون له لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ته‌رمه‌كه‌ی.
قاچی چه‌پ و سه‌ری شكاوه و پێشبینی ده‌كرێ له نێو گالیسكه‌كه‌ی له‌كاتی خێرا ڕۆیشتن كه‌وتبێت
د.زاهی حواس پسپۆر و لێكۆڵه‌ر له ته‌رمی تووت عه‌نخ ئاموون به ڕۆژنامه‌ی "
ده‌یلی ستار"ی ڕاگه‌یاندووه، كه له ئه‌نجامی دوا هه‌وڵه‌كان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه شكان ته‌نیا له كه‌لـله‌ی سه‌ری بوونی نه‌بووه، به‌ڵكوو قاچی چه‌پیشی شكاوییه‌كی گه‌وره‌ی لێ دۆزراوه‌ته‌وه.
زیاتر گوتی، ئه‌مه نزیكمان ده‌كاته‌وه له گه‌یشتن به وه‌ڵامی دروست، بێگومان فیرعه‌ونه گه‌نجه‌كه به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان زۆر حه‌زی له سواری عه‌ره‌بانه و ڕاوكردنی ئاژه‌ڵ بووه، ڕه‌نگه شكانی قاچی بۆ كاتی ڕاوكردن و كه‌وتن و تێكشكانی عه‌ره‌بانه‌كه‌ی بگه‌ڕێته‌وه و هه‌ر ئه‌مه‌یش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی دوو ڕۆژ دوای ئه‌و ڕووداوه گیان له ده‌ست بدات.