كۆمپانیای لینۆڤۆ به‌م دواییه زانیاری له‌سه‌ر پێشكه‌وتووترین چاویلكه‌ی زیره‌ك له سه‌ر ئاستی دنیا خسته ڕوو، كه له‌لایه‌ن خودی كۆمپانیاكه به‌رهه‌م هێنراوه و به بڕوای پسپۆرانی بواری ته‌كنه‌لۆجیایش پێشكه‌وتووترین و زیره‌كترین چاویلكه‌ی دنیایه.
ئه‌و چاویلكه نوێیه‌ی لینۆڤۆ یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌وه‌یه كه به ته‌واوی چاو ده‌پارێزێ و زۆرترین كار له‌سه‌ر پاراستنی ته‌ندروستی چاوه‌كان كراوه، به تایبه‌ت له‌وكاته‌ی سه‌یری شاشه‌كانی كۆمپیوته‌ر و تیڤییه‌كان ده‌كه‌ن.
هاوكات ئه‌و چاویلكه‌یه زۆر ئاپ و به‌رنامه و تایبه‌تمه‌ندی تێدا دانراوه، ته‌نانه‌ت ده‌توانرێ تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌ر هاوێنه‌ی چاویلكه‌كه بكرێته‌وه و پێشانتان بدات، به نێو لاپه‌ڕه‌كانی ئینته‌رنێت ده‌توانن بگه‌ڕێن و یارییه ڤیدیۆییه‌كان و ئه‌لیكترۆنییه‌كانیش ئه‌نجام بده‌ن.
چاویلكه‌كه سێ كامێرای بۆ دانراوه و زۆرترین تایبه‌تمه‌ندی هه‌یه
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئه‌و چاویلكه‌یه‌ی لینۆڤۆ به سێ كامێرا پێوه‌ست كراوه و پرۆسیسه‌ره‌كه‌ی له جۆری Intel Core i7 و پرۆسیسه‌رێكی تایبه‌تیشی بۆ خوێندنه‌وه‌ی وێنه هه‌یه به ناوی GeForce GTX، ئه‌مه‌یش وایكردووه به پێشكه‌وتووترین چاویلكه دابنرێ له دنیا.
ئه‌م داهێنانه‌ی
لینۆڤۆ له كاتێكدایه پێشتریش ئه‌و كۆمپانیایه چاویلكه‌ی Mirage Soloی تایبه‌ت به بواری پزیشكی به‌رهه‌م هێنا، كه به یه‌كێك له چاویلكه پێشكه‌وتووه‌كان داده‌نرێ و خزمه‌تی گه‌وره‌ی به بواری زانستی پزیشكی كردووه.