له‌مه‌ودوا كاتێك یه‌كه‌مجار سه‌ردانی شوێنێك ده‌كه‌یت، بۆ دووه‌مجار پێویست ناكات له نه‌خشه‌ی گووگڵ دووباره به دوای بگه‌ڕێیته‌وه، تایبه‌تمه‌ندییه نوێكانی گووگڵ ماپ له ده‌ست ئه‌م كێشه‌یه ڕزگارتان ده‌كات و هه‌موو ئه‌و شوێن و شارانه‌ی بۆی چوون لای خۆیه‌وه تۆماری ده‌كات و ده‌یخاته به‌رده‌ستتان.
میدیاكانی تایبه‌ت به بواری ته‌كنه‌لۆجیا بڵاویان كرده‌وه، كه كۆمپانیای گووگڵ له‌میانه‌ی هه‌وڵه‌كانی بۆ دووباره ئه‌پده‌یتكردنه‌وه و پێشخستنی ئاپی گووگڵ ماپس، به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌زموونی خزمه‌تگوزاری For youی له چه‌ند وڵاتێك خستووه‌ته خزمه‌ت به‌كارهێنه‌رانه‌وه.
به گوێره‌ی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه، به‌كارهێنه‌رانی گووگڵ ماپ، كاتێك سه‌ردانی شوێنێك ده‌كه‌ن، دووباره بیانه‌وێ بۆی بچنه‌وه، پێویست ناكات ناو و شوێنه‌كه بنووسنه‌وه، به‌ڵكوو خۆی خۆكارانه هه‌موو ئه‌و شار و وڵات و شوێن و ناوچانه‌ی پێشتر سه‌ردانت كردووه، سه‌رجه‌میانت بۆ تۆمار ده‌كات و پێشانت ده‌داته‌وه.
تایبه‌تمه‌ندی تۆماركردنی تێدایه و جاری دووه‌م كه بۆ هه‌مان شوێن بڕۆیته‌وه كێشه‌ت نابێ
ئێسته ئه‌و خزمه‌تگوزارییه ته‌نیا له شاره‌كانی "بانكۆك، نیوده‌لهی، له‌نده‌ن، مه‌كسیكۆ سیتی، نیویۆرك، ئۆساكا، سان فرانسیسكۆ، ساوپاولۆ، تۆكیۆ" خراوه‌ته خزمه‌ت به‌كارهێنه‌رانی گووگڵ ماپسه‌وه.
نه‌خشه‌كانی
گووگڵ، به یه‌كێك له یارمه‌تیده‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی هاووڵاتیان له گه‌شت و گه‌ڕانه‌كانیان به وڵاتانی دنیا داده‌نرێن و به سه‌دان ملیۆن كه‌س داونلۆدیان كردووه و ڕۆژانه سوودی لێ ده‌بینن، گووگڵ به نیازه زیاتر به‌ره‌و پێشه‌وه‌ی ببات، تا بتوانێ خه‌ڵكی زیاتر له ده‌وری خزمه‌تگوزارییه نوێكانی كۆ بكاته‌وه.