له ئیتاڵیا گه‌وره‌تر له هه‌موو كێشه‌كان كه به‌رۆكی پیاوان به تایبه‌تی ده‌گرێ، پرسی جیابوونه‌وه و ته‌ڵاقه، چونكه كاریگه‌ری زۆر زیاتره له تووشبوون به زه‌ره‌ر و زیانێكی گه‌وره و مایه‌پووچبوون، یان له ده‌ستدانی خانوو و ماڵ و مانه‌وه بێ شوێن و جێگا.
توێژه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تی پرسی ته‌ڵاق له كۆمه‌ڵگای ئیتاڵی به هۆكارێكی تری هه‌ژاری و كه‌وتنه سه‌ر شه‌قام داده‌نێن و ناویان ناوه "هه‌ژاری نوێ" چونكه خه‌ڵكی سه‌ره‌ڕای بوونی بڕوانامه و سامان و پێگه، به‌ڵام له پرۆسه‌ی ته‌ڵاقدان دا هه‌موو شتێك له ده‌ست ده‌دات و ده‌كه‌وێته سه‌ر شه‌قام.
به گوێره‌ی یاساكانی
ئیتاڵیا تێچووی دادگایییهكانی جیابوونه‌وه‌ی ژن و مێرد و داهاتووی منداڵ و تێچووه‌كانی به ڕێژه‌ی 94% ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی پیاوان و ته‌نیا به ڕێژه‌ی 60% ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ژنان، به جۆرێك پیاوان دوای جیابوونه‌وه له ژنان ده‌بێ تێچووی ژیان و پڕكردنه‌وه‌ی پێویستی ژن و منداڵه‌كه‌یشیان دابین بكه‌ن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له یه‌كتر جیا بوونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات گه‌وره‌ترین قورسایی له‌سه‌ر شانیان دروست بێ و هه‌موو شتێك دواجار له ده‌ست بده‌ن.
پیاوان زۆرترین ئه‌ركیان ده‌كه‌وێته سه‌ر و ده‌كه‌ونه سه‌ر شه‌قام كاتێك له هاوسه‌ره‌كانیان جیا ده‌بنه‌وه
تێچووی په‌روه‌رده‌كردن و گه‌وره‌كردنی منداڵ و پرۆسه‌ی جیابوونه‌وه له ئیتاڵیا مانگانه هه‌زار یۆرۆی پێویسته، ئه‌گه‌ریش خانوو بۆ ژن و منداڵه‌كه‌ت به‌كرێ بگریت، ئه‌وا تێچووه‌كه بۆ هه‌زار و 500 یۆرۆ به‌رز ده‌بێته‌وه، كه ئه‌مه‌یش پاره‌یه‌كی یه‌كجار زۆر بۆ خه‌ڵكی ئیتاڵیا، كه كێشه‌ی بێكاری و ئابووری به قووڵی كاری تێكردوون.
به‌هۆی ئه‌و تێچوونه زۆره، دواجار باوكان ده‌كه‌ونه سه‌ر شه‌قام و هیچ شتێكیان بۆ نامێنێته‌وه، ڕێكخراوه خێرخوازییه كریستیانییهكانیش ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تێك كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی مانه‌وه به باوكه بێ لانه و جێگاكان بده‌ن و پزیشكی ده‌روونی ئاگاداریان بێ و دووباره خولی شیاندنه‌وه و تێكه‌ڵكردنه‌وه‌یان به كۆمه‌ڵگا بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن.