كاليننیگراد شارێكی ئه‌وپه‌ڕی ڕۆژئاوای ڕووسیا و به شه‌مه‌نده‌فه‌ری خێرا 20 سه‌عات له مۆسكۆی پایته‌خت دووره و كه‌وتووه‌ته دڵی ئه‌وروپاوه، ئێسته‌یش كه‌ناراوه‌كانی شوێنه‌واری سه‌رده‌می جه‌نگی ساردیان پێوه دیاره و وێنه‌ی ستالین له‌سه‌ر دیواری خانووه‌كانی ماون و ژێرده‌ریاییه كۆنه‌كانی سۆڤیه‌تیش له نێو ئاودا ماون، سه‌ره‌ڕای دووری له مۆسكۆ، به‌ڵام به خه‌نجه‌ری ڕووسیا له نێو دڵی ئه‌وروپا داده‌نرێ و به شارێكی سه‌ربازی و ستراتیجی گرنگ هه‌ژمار ده‌كرێت.
له سه‌رده‌می نوێ و دوای ئه‌وه‌ی ڤلادیمێر پوتینی سه‌رۆكی ئێسته‌ی ڕووسیا پلان و ستراتیجی دووباره گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هێز و پێگه‌ی ڕووسیای داڕشت، شاره‌كه پێشكه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه و به ته‌كنه‌لۆجیای سه‌رده‌م به‌ستراوه‌ته‌وه و هاوكات مووشه‌كی بالیستیكی هاوچه‌رخی ڕووسیایش له‌و شاره دانراوه، كه به ئاسانی ده‌گه‌نه به‌رلین و برۆكسلی پایته‌ختی یه‌كێتیی ئه‌وروپا، بۆیه كالیننیگراد به خه‌نجه‌رێكی ستراتیجی مۆسكۆ له دڵی هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی و ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا به تایبه‌تی داده‌نرێت.
شاره‌كه پێشتر ناوی كینگسبێرگ بوو و له جه‌نگی دووه‌می جیهانی كاتێك نازییه‌كان به‌رانبه‌ر شكان، قورسترین شه‌ڕی نێوان هه‌ردوولا له‌و شاره بوو، به جۆرێك كه ته‌واوی شاره‌كه وێران بوو و زۆرینه‌ی ڕه‌های خه‌ڵكه‌كه‌یشی كوژران، به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌ركرده‌یه‌كی سیاسی ئه‌وكاتی سۆڤیه‌ت به ناوی میكائیل ئیڤانۆڤیتش كالینین كه هاوكات یاریده‌ده‌ری ستالین بوو توانی سه‌ره‌نجام شكست به نازییه‌كان بهێنێت، بۆیه ناوی شاره‌كه بۆ
كالیننیگراد گۆڕدرا، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی وبو به وێرانه‌یه‌كی ته‌واو.
ئێسته ژماره‌ی دانیشتووانی 43 هه‌زار كه‌سه و 88%ی ڕووس و ئه‌وانه‌ی تریش بریتین له بیلاڕووسی و ئۆكرانی كه پێكهێنه‌ری خه‌ڵكی شاره‌كه‌ن، دوای جه‌نگ و له‌م ساڵانه‌ی دوایی ئاوه‌دانی و پێشكه‌وتنی زۆری به‌خۆیه‌وه بینییوه، چه‌ندان یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونی گه‌وره‌ی و باڵه‌خانه‌ی لێ دروست كرا و ڕێ و بان و پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان گرنگی ته‌واویان پێ درا، به‌ڵام خه‌ڵكه‌كه‌ی له هه‌ژاری ماونه‌ته‌وه، هه‌رچه‌نده له نێو دڵی ئه‌وروپان و ستراتیجترین شوێنیان هه‌یه، به‌ڵام پاره‌ی پێویستیان نییه كه بلیتێكی فڕۆكه بكڕن و گه‌شتی وڵاتێكی ئه‌وروپا یان خودی ڕووسیای پێ بكه‌ن.
له جه‌نگی دووه‌می جیهان به ته‌واوی بووه وێرانه‌وه و زۆرینه‌ی ڕه‌اهای خه‌ڵكه‌كه‌ی گیانیان له ده‌ست دا
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌یش دا، پوتین و حكوومه‌تی ڕووسیا گرنگی ئه‌وشاره‌یان له‌به‌رچاوه، بۆیه له مۆندیالی 2018 چوار یاری جامی جیهانی تۆپی پێ له كالیننیگراد ئه‌نجام درا، بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌ی زیاتر بڕژێته گیرفانی خه‌ڵكی شاره‌كه‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، خه‌ڵكی شاره‌كه دوای ستالین، ئێسته زۆرترین سۆز و خۆشه‌ویستیان بۆ پوتین به ته‌نیا هه‌یه، به هیچ شێوه‌یه‌ك پشتی پوتین به‌رناده‌ن و به توندی دژی ئه‌وانه ده‌وه‌ستنه‌وه كه به‌رهه‌ڵستی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن. دانانی سێ سه‌كۆی مووشه‌كی بالیستیك له شاره‌كه، خه‌ڵكه‌كه‌ی به ته‌واوی دڵخۆش كردووه و ئه‌وان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه پێویستیان به‌وه‌یه بگه‌نه‌وه سه‌رده‌می هێز و شكۆمه‌ندی خۆیان، داوایش له حكوومه‌ت ده‌كه‌ن سێ سه‌كۆی تری مووشه‌كی دوورمه‌ودای بالیستیك له شاره‌كه‌یان دروست بكات، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وروپییه‌كان و ناتۆ به گشتی تووشی ترس و دڵه‌ڕاوكێی زۆرتر بن.
دانیشتووانی ئه‌و شاره وێڕانی ئه‌وه‌ی به ده‌ست دووری له ناوچه‌كانی تری ڕووسیا ده‌ناڵێنن، هاوكات به‌هۆی گه‌مارۆی شار و وڵاتانی تری ناوچه‌كه بۆ سه‌ر ڕووسیا به گشتی و ئه‌و ناوچه‌یه به تایبه‌تی، له ڕووی ئابوورییه‌وه تووشی گه‌وره‌تر گرفت بوونه‌ته‌وه، بۆیه داوا له مۆسكۆ ده‌كه‌ن هه‌رچۆنێك بێ ڕزگاریان بكات و ڕووبه‌ڕووی ئه‌و گه‌مارۆیانه ببێته‌وه، كه ئه‌وروپا به هۆی هێرشی مۆسكۆ بۆ سه‌ر ئۆكرانیا و دوورگه‌ی كریما به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ی سه‌پاندووه.
ئێسته سێ سه‌كۆی مووشه‌كی بالیستیكی لێ دانراوه و هه‌موو پایته‌خته‌كانی ئه‌وروپای خستووه‌ته ژێر هه‌ڕه‌شه
هه‌رچۆنێك بێ، ئه‌و هێڵه به‌رگری و هێرشبه‌رییه‌ی مۆسكۆ له كالیننیگراد دژ به ناتۆ دروستی كردووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌یه، هاوكات گه‌وره‌ترین و به‌هێزترین هێلی به‌رگریشه بۆ پاراستنی ڕووسیا له هه‌ر هێرشێكی ناتۆ، پێشتر جه‌نه‌راڵ جیف هاریجان فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌وروپا ئاشكرای كرد، كه ناتۆ و ئه‌مه‌ریكا پلانی وردیان هه‌یه، بۆ تێكشكاندنی هێڵی هێرش و به‌رگری كالیننگراد، به بێ ئه‌وه‌ی هیچ ورده‌كارییه‌ك ئاشكرا بكات، به‌ڵام پێشبینی ده‌كرێ ئه‌و پلانه بریتی بێ له ته‌شویش خستنه سه‌ر ڕاداره‌كانی مۆسكۆ له‌و ناوچه‌یه و گورز لێدانیان له ڕێی مووشه‌كی كرۆز.
له به‌رانبه‌ردا ماریا زاخارۆڤا گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا بڵاوی كرده‌وه، ئه‌وه‌ی چاوی هه‌بێ و به ڕوونی ببینێت، ده‌زانێ كه هه‌ر كارێكی له‌مشێوه‌یه و هێرش بۆ سه‌ر كالیننگراد ماڵوێرانی خۆیانی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، بۆیه پێویسته ئه‌و ڕاستییه قبووڵ بكه‌ن و ده‌سبه‌رداری زمانی هه‌ڕه‌شه بن و واقیعی ناوچه‌كه قبووڵ بكه‌ن.