له ڕه‌شنووسی نوێی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له دابه‌شكردنی كورسیی په‌رله‌مانی بۆ پارێزگاكان، هه‌ڵه‌بجه وه‌ك پارێزگا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كراوه. پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ش ده‌ڵێ، سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق هۆكارن هه‌ڵه‌بجه وه‌ك پارێزگا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كراوه.
هه‌ڵه‌بجه وه‌ك پارێزگا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كراوه و پارێزگا نییه لایان
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 20ی تشرینی دووه‌م، ئازاد تۆفیق پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه به "وشه"ی راگه‌یاند، به‌پێی ئه‌و ڕه‌شنووسه‌ی ده‌ستكاری كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی عێراقی تیادا كراوه، هه‌ڵه‌بجه وه‌ك پارێزگا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كراوه و پارێزگا نییه لایان.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، به‌توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی په‌رله‌مانی عێراق و حكوومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌بجه وه‌ك 19یهمـین پارێزگای عێراق مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كرێت، ئه‌وه نابێت عێراق ده‌وڵه‌تێكی دامه‌زراو و فیدڕاڵی بێت، به‌یاسا له عێراق هه‌ڵه‌بجه 19یه‌مین پارێزگای عێراقه و له كوردستان چواره‌مین پارێزگایه.
"داوا ده‌كه‌ین ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی له به‌غدا به سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان چاوێك به پڕۆژه‌كه‌دا بخشێننه‌وه و وه‌ك پارێزگا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌ڵه‌بجه بكه‌ن و كورسی په‌رله‌مانی تایبه‌ت به خۆی بۆ دابین بكه‌ن، سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق هۆكارن هه‌ڵه‌بجه وه‌ك پارێزگا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كراوه". ئازاد تۆفیق وای گوت.
موسه‌نا ئه‌مین ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق و سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، یاسای نوێی هه‌ڵبژاردنه‌كان و دانانی كورسی په‌رله‌مانی عێراق بۆ پارێزگاكان خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ كراوه، وه‌ك فڕاكسیۆنه كوردییه‌كان له خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م كه گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت، هه‌وڵ ده‌ده‌ین پرسی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌ڵه‌بجه وه‌ك پارێزگا چاره‌سه‌ر بكه‌ین و كۆده‌نگی له‌سه‌ر دروست ده‌كه‌ین.
دووپاتی ده‌كاته‌وه، تا ئێسته‌ش هه‌ڵه‌بجه لای حكوومه‌تی فیدڕاڵی عێراق له بهپارێزگابووندا كێشه‌ی هه‌یه، ده‌بێت په‌رله‌مانی عێراق به‌یاسا وه‌ك پارێزگا بیناسێنێت یان ئه‌وه‌تا دادگای فیدڕاڵی و یان به بڕیارێكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه بۆ په‌رله‌مانی عێراق به‌رز بكرێته‌وه و په‌رله‌مانی عێراق شه‌رعییه‌تی یاسایی پێ بدات.
هه‌ڵه‌بجه/ عه‌زیز هه‌ورامی