فالح فه‌یازى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى ده‌ڵێ، به نیو سه‌عات ده‌كرێ حكوومه‌تى عێراق بڕووخێت، به‌ڵام نابێ ته‌نیا به‌هۆى داواى خۆپێشانده‌ران ئه‌و كاره بكرێت.
ماڵپه‌ڕى
به‌غداد توده‌ى عێراقى ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 20ى تشرینى دووه‌م، لێدوانێكى فالح فه‌یازى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى و راوێژكارى ئاسایشى نیشتمانى عێراقى بڵاو كردووه‌ته‌وه كه رووخانى حكوومه‌تى ئێسته عێراق به كارێكى ئاسان ده‌زانێت.
فالح فه‌یاز: نابێت به‌هۆى داواى خۆپێشانده‌ران رژێم بڕووخێت
فه‌یاز ده‌ڵێ "ده‌توانرێ له په‌رله‌مانى عێراق به نیو سه‌عات حكوومه‌تى عێراق بڕووخێت و حكوومه‌تێكى تر له شوێنى ئه‌و دابنرێت". دواتر باس له‌وه ده‌كرێت وێڕاى ئاسانى ئه‌م كاره، به‌ڵام نابێت له‌به‌ر دڵى خۆپێشانده‌ران ئه‌و كاره بكرێت و ده‌ڵێ "نابێت رژێمى سیاسى وه‌ربگێڕین ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى خۆپێشانده‌ران داواى ده‌كه‌ن".
له سه‌ره‌تاى مانگى رابردووه‌وه خۆپێشاندان له به‌غدا و شاره‌كانى باشوورى عێراقى ده‌ستى پێ كردووه، خۆپێشانده‌ران سه‌ره‌تا داواى له‌دژى گه‌نده‌ڵى و خراپى بارودۆخى ئابوورى و بێكارى و نه‌بوونى خزمه‌تگوزارى رژانه سه‌رشه‌قامه‌كان. كه‌چى دواتر داواى گۆڕینى ته‌واوى ده‌سه‌ڵاتى سیاسى له عێراق ده‌كه‌ن.