بەهۆی فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانەوە گەورەترین ئەشكەوتی دنیا ببینە

:: AM:11:36:17/10/2016 ‌

سوون دۆنگ، بە گەورەترین ئەشكەوتی دنیا هەژمار دەكرێت و دەكەوێتە ناوچەیەكی جەنگەڵیی وڵاتی ڤێتنام، سەرەتای دۆزینەوەشی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1991.

بەڵام تا ئێستە هیچ تیمێكی فۆتۆگرافەرانی دۆكیۆمێنتاری، نەیانتوانیوە بچنە ناوییەوە و وێنە و گرتەی دیمەنەكانی تۆمار بكەن، ئەوەش بە هۆی چڕ و پڕی ئەو دارستانەی دەوری ئەشكەوتەكەی داوە، كە بە هۆیەوە گەیشتن پێی ئەستەم بووە.

بەڵام بۆ یەكەم جارە كە فۆتۆگرافەرێك بە ناوی ریان دیبودت، توانیویەتی بە بەكارهێنانی فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوان، كۆمەڵێك وێنەی دەگمەنی دیمەنەكانی ئەو ئەشكەوتە تۆمار بكات.

جێی ئاماژەیە ئەشكەوتەكە نزیكەی پێنج كیلۆمەتر پانتاییەكەیەتی و 200 مەتریش بەرزییەكەیەتی.

سەرچاوە: سپوتنیك



وشە - ئه‌ همه‌د كه‌یفی