سه‌رچاوه فه‌رمییه‌كانی توركیا ئاشكرایان كرد، كه بانكی ناوه‌ندی توركیا ده‌ستی به كاركردن و هه‌وڵدان كردووه، بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی حهوالهكردن و پارهپێدانی لیره‌ی ئه‌لیكترۆنی، بڕیاره له كۆتایی ساڵی 2020یش به فه‌رمی ئه‌و خزمه‌ته بخرێته ڕوو.
لایه‌نه ئابوورییه‌كانی
توركیا، بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ی دۆخی خراپی ئابووری توركیا و ئه‌و ته‌نگژه داراییه‌ی ڕووبه‌ڕووی به‌های لیره بووه‌ته‌وه، دروستكردنی دراوی لیره‌ی ئه‌لیكترۆنیان به باشترین چاره‌سه‌ر زانیوه، بۆیه بانكی ناوه‌ندی به پشتبه‌ستن به سیسته‌می بلۆكشین بۆ هه‌نارده‌ی ڕاسته‌وخۆی پاره و مامه‌ڵه‌پێكردنی ئه‌لیكترۆنی ده‌ستیان به هه‌نگاوه‌كان كردووه.
ئامانجی ئه‌و پلانه كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و ته‌نگژه دارایییه كه ڕووی له وڵات كردووه و به‌های لیره به به‌رده‌وامی ڕوو له دابه‌زین ده‌كات
میدیاكانی توركیا بڵاویان كرده‌وه، كه ئه‌و پرۆژه‌یه خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی هاووڵاتییانی توركیا ده‌كات و سیسته‌می ناناوه‌ندییه‌تی دارایی زیاتر بۆ لای خه‌ڵك شۆڕ ده‌كاته‌وه و ده‌توانن به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی و ئۆنلاین پاره حه‌واله بكه‌ن و به‌های ئه‌و كاڵا و كه‌لوپه‌لانه به شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی بده‌ن.
وه‌زاره‌تی دارایی توركیایش پشتڕاستی كرده‌وه، كه ئاڵوگۆڕی دراویش به ته‌واوی به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی ده‌بێت، ئه‌و پلانه‌ی ئه‌نكه‌ره بۆ ئه‌وه‌یه كه به‌ر له داته‌پینی زیاتری نرخی لیره‌ی توركی بگرێ، كه ماوه‌ی زیاتر له دوو ساڵه به به‌رده‌وامی ڕوو له دابه‌زینه به‌رانبه‌ر دراوی بیانی.