پیاوێكی ئه‌مه‌ریكی له ویلایه‌تی په‌نسلڤانیا هاوسه‌ری پێشووی خۆی له بیابان خنكاند و ته‌رمه‌كه‌یشی له بیابان جێهێشت و دواتریش پۆلیس تاوانه‌كه‌ی ئاشكرا كرد و په‌نجه‌مۆری پیاوه‌كه‌یان له‌سه‌ر ته‌رمی ژنه‌كه دۆزییه‌وه و ده‌سبه‌جێ گرتیان و خستیانه زیندانه‌وه.
پۆلیسی ئه‌مه‌ریكی له‌باره‌ی تاوانه‌كه بڵاوی كرده‌وه، كه پیاوه تاوانباره‌كه ناوی جۆن ماتیۆ تشابمهنه و ته‌مه‌نی 39 ساڵه و ژنه‌كه‌ی پێشوویشی به ناوی هایمه رای فادن كوشتووه و ته‌رمه‌كه‌یشی له بیابان فڕێداوه.
پیاوه‌كه دوای دۆزینه‌وه‌ی به‌ڵگه له‌سه‌ر ته‌رمی ژنه‌كه‌ی و گرتنی له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه دانی به تاوانه‌كه‌ی ناو و گوتی، له پشووی هه‌فته داوام له هاوسه‌ری پێشووم كرد، كه گه‌شتی لاس ڤێگاس بكه‌ن و له ڕێگا به‌ره‌و ناوچه بیابانه‌كانی ویلایه‌تی نیڤادا سووڕامه‌وه و له‌وێ خنكاندم.
به‌ناوی گه‌شتكردن له‌گه‌ڵ خۆی بردییه ده‌ره‌وه و له بیابان خنكاندی
پۆلیس دوای دوو مانگ گه‌ڕان له ته‌رمی ژنه‌كه و دواجار توانیان له ڕێی مۆبایله‌كه‌ی بیدۆزنه‌وه، چونكه پیاوه‌كه مۆبایله‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی هێنابووه‌وه و ئه‌كاونتی ئه‌وی له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی كردبووه و قسه‌ی پێ له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی ده‌كرد.
ڕۆژنامه‌ی "
میره‌ر" بڵاوی كرده‌وه، سه‌ره‌تا پۆلیس تۆمه‌تی كوشتن و ڕفاندنیان خسته پاڵ پیاوه‌كه و دواتر توانیان له ڕێی ئه‌وه‌وه شوێنی ته‌رمه‌كه‌ی بدۆزنه‌وه و بیبه‌ن بۆ پشكنینی دادی و له‌وێوه‌یش پشكنینی ته‌رمی ژنه‌كه پشتڕاستی بوونی په‌نجه‌مۆری پیاوه‌كه‌ی له‌سه‌ر گه‌رووی ژنه‌كه كرده‌وه، كاتێك خنكاندوویه‌تی.