ئه‌و خانووه‌ی له نه‌مسا ئه‌دۆڵف هیتله‌ری دیكتاتۆریی ئه‌ڵمانیا تێیدا له دایك بوو، وه‌زاره‌تی ناخۆی نه‌مسا خانووه‌كه‌ی كڕیوه و بڕیاری داوه بیكاته بنكه‌ی پۆلیس، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش داوای له چه‌ندان ئه‌ندازیار و پسپۆڕی بواری ته‌لارسازیی كردووه تا به جوانترین شێوه دیزانه‌كه‌ی بگۆڕن.
ئاژانسی "
رۆیته‌رز" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و خانووه نه‌كرێته مه‌زارێك بۆ هیتله‌ری دیكتاتۆر و نازییه‌كان تا وه‌ك شوێنێكی پیرۆز سه‌ردانی بكه‌ن، بۆیه وه‌زاره‌تی ناوخۆی نه‌مسا بڕیاری دا خانووه‌كه بكڕێت، دواتریش بیكاته چه‌ند نووسینهگهیهك بۆ هێزه‌كانی ناوخۆی پۆلیس.
فۆلفجانج بیشۆرن وه‌زیری ناوخۆی نه‌مسا به "رۆیته‌رز"ی راگه‌یاندووه، به‌كارهێنانی ئه‌و خانووه بۆ پۆلیس، ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی شوێنه‌كه دووباره نه‌بێته یاده‌وه‌ریی بۆ سۆشیالیستی نه‌ته‌وه‌یی "مه‌به‌ستی نازییه‌كانه".
خانووه‌كه ده‌كه‌وێته شاری بڕاوناو و ده‌كه‌وێته سنووری ئه‌ڵمانیا. وه‌زاره‌تی نه‌مسا له‌وباره‌یه‌وه رای گه‌یاندووه، داوای له چه‌ندان ئه‌ندازیار و پسپۆڕی بواری نه‌خشه‌سازیی كردووه و داوای لێ كردوون به جوانترین شێوه دیزانه‌كه‌ی بگۆڕن.
تا ئێسته‌یش خه‌ڵك سه‌ردانی خانووەکەی هیتلەر ده‌كه‌ن و مۆمی لێ دادەگرسێنن، گوڵی بۆ دەبەن و وێنەی یادگاریی لێ دەگرن
رۆتڕاوت شتایگه‌ر كه دانیشتوویهكی ئه‌و ناوچه‌یه‌یه و ماوه‌ی 53 ساڵه له‌و شاره ده‌ژیت، بۆ "رۆیته‌رز" رای گه‌یاندووه كه تا ئێسته ئه‌و خانووه له‌لای خه‌ڵكێكی زۆر مایه‌ی گرنگیپێدانه. تا ئێسته‌یش خه‌ڵكێكی زۆر سه‌ردانی ده‌كه‌ن و تێیدا مۆم داده‌گیرسێنن و گوڵی تێدا داده‌نێن، هاوكات تێدا وێنه‌ی یاده‌وه‌ریی ده‌گرن.
وێڕای ئه‌وه‌ی هیتله‌ر له ساڵی 1889 له شاری بڕاوناوی نه‌مسا له دایك بووه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی نه‌مسا سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی یه‌كه‌مین قوربانیی سۆشیالیستی نه‌ته‌وه‌ییه كه هیتله‌ر له 1938 ده‌سه‌ڵاتی تێدا به‌ڕێوه ده‌برد.
ئه‌دۆڵف ئهلویش هیتله‌ر كه له دنیادا به دیكتاتۆره گه‌وره‌كه ده‌ناسرێته‌وه، له ساڵی 1889 له نه‌مسا له دایك بووه و 1945 به كوشتن كۆچی دوایی كردووه. ئه‌و سیاسه‌تكارێكی نازیی ئه‌ڵمانی بووه و سه‌رۆكی حزبی كرێكارانی ئه‌ڵمانیی سۆشیالیستیی نه‌ته‌وه‌یی بووه كه به "حزبی نازی" ناوی ده‌ركردووه. گۆڤاری "تایم" له سه‌رده‌مه‌كه‌ی هیتله‌ردا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له 1934 تا 1945دا له 100 كه‌سایه‌تیی دنیادا، هیتله‌ر یه‌كێك بووه كه توانیویه‌تی كاریگه‌ری له‌سه‌ر مێژووی مرۆڤایه‌تیی سه‌ده‌ی بیسته‌م دروست بكات.
له شه‌ڕی دووه‌می جیهانیدا و له ساڵی 1945، سوپاكانی هاوپه‌یمانان سه‌ركه‌وتوو بوون له‌وه‌ی گه‌مارۆی ئه‌ڵمانیا بده‌ن و به‌رلینی پایه‌ته‌خت داگیر بكه‌ن و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی هیتله‌ر بڕووخێنن.