سانا یوسف |24 ساڵ| كچێكی دانیشتووی سلێمانییه و شه‌ش ساڵه له چوارچێوه‌ی بزنس كاری نواندن و ڕێكلام بۆ برانده‌كان ده‌كات. له‌م دیمانه‌یه‌ی "وشه" باس له خه‌ونه‌كانی ده‌كات كه ناساندنی خۆیه‌تی به هه‌موو دنیا و ده‌ڵێ، "منیش وه‌ك هه‌ر ئه‌ستێره‌یه‌كی دنیا توانام هه‌یه، بڵێم من هه‌م."
ده‌ستپێكی كاره‌كانت وه‌ك مۆدێل بۆ كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
من مۆدێل نیم، به‌ڵكو كاری ڕێكلامی بازرگانی ده‌كه‌م، واته ئه‌و كارانه‌ی من ده‌یانكه‌م له چوارچێوه‌ی بزنسن نه‌ك مۆدێل، ڕاسته له سۆشیال میدیا كاره‌كانم وا ده‌خه‌مه ڕوو كه وه‌ك مۆدێلن، به‌ڵام ڕاستییه‌كه‌ی من بازرگانم و شه‌ش ساڵه ئه‌و كاره ده‌كه‌م، پێشتریش كۆمپانیای تایبه‌ت به‌م بواره‌م هه‌بوو، به‌ڵام به‌هۆی شه‌ڕی داعش و بارودۆخی عێراق به‌گشتی، كاره‌كانم وه‌ستان.
كۆمپانیاكه‌ت تایبه‌ت به چ براندێك بوو؟
كۆمپانیاكه‌م تایبه‌ت بوو به براندی "فۆرێڤه‌ر لیڤینگ" بۆ كه‌لوپه‌لی جوانكاری ژن و پیاو، هه‌روه‌ها ئه‌و سێ برانده‌ی ئێسته من كاریان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م، براندی جیف، كۆمپانیای ئینجی كۆسمه‌تیك بیوتی سێكریت و ئیرساج.
دوای ته‌نگژه‌ی دارایی و نه‌مانی شه‌ڕی داعش، بیرت له‌وه نه‌كرده‌وه دووباره كۆمپانیاكه‌ت دابمه‌زرێنیته‌وه و ده‌ست به كاره‌كانت بكه‌یته‌وه؟
بێگومان له داهاتوودا كۆمپانیاكه‌م دادهمهزرێنمهوه و ده‌ست به كار ده‌كه‌مه‌وه، ئێسته‌یش به‌رده‌وامم و له‌گه‌ڵ زیاتر له سێ براند گرێبه‌ستم هه‌یه و كاریان بۆ ده‌كه‌م، هه‌روه‌ها زۆر لێیان ڕازیم و دڵنیام لێیان.
منیش وه‌ك هه‌ر ئه‌ستێره‌یه‌كی دنیا توانام هه‌یه، بڵێم من هه‌م
خه‌ون و ئامانجت بۆ دواڕۆژ چییه؟
خه‌ونم بۆ دواڕۆژ ناساندنی كه‌سایه‌تیی ژنێكی كورده له هه‌موو دنیا، چونكه منیش وه‌ك هه‌موو ئه‌ستێره‌كانی دنیا توانام هه‌یه، بڵێم من هه‌م.
زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی له ڕێی سۆشیال میدیاوه ده‌تناسن، سه‌رسامن به جوانییه‌كه‌ت، تۆ پێناسه‌ت بۆ جوانی و كه‌سانه چییه؟
جوانی به‌هره‌یه‌كی خوداییه به مرۆڤی به‌خشیوه، پێم وایه دڵم له ڕووخسارم زۆر جوانتره، هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌رسامی جوانییه‌كانی منن، پێیان ده‌ڵێم خۆشم ده‌وێن.
پێت وایه جوانیی ڕووخسار هۆكارێك بێت بۆ ئه‌نجامدانی كاری بزنس؟
كاری بزنس توانا و بیركردنه‌وه‌ی ده‌وێت دواتر جوانی، واته توانا و جوانی هه‌ردووكیان ته‌واوكه‌ری یه‌كترن بۆ ئه‌نجامدانی كاری بزنس.
به‌هۆی جوانییهكهتهوه بیرت له‌وه كردووه‌ته‌وه ڕۆژێك خۆت بۆ شاجوانی كوردستان یا عێراق كاندید بكه‌ی؟
نه‌خێر بیرم لێ نه‌كردووه‌ته‌وه، چونكه بوون به شاجوان یاخۆ خۆكاندیدكردن بۆ شاجوانی له كوردستان و عێراق بووه به خزم خزمێنه و له‌سه‌ر بنه‌مای جوانی و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی بوون به شاجوان كه‌سه‌كان نایه‌نه هه‌ڵبژاردن، هه‌رچه‌نده بۆ نازناوی شاجوانی 2019ـی عێراق پێشنیاریان بۆ كردم خۆم هه‌ڵبژێرم، به‌ڵام قبووڵم نه‌كرد و ڕه‌تم كرده‌وه، هه‌موو شتێك به مافی خۆت به ده‌ستی بێنی خۆشه نه‌ك به واسته و خزم خزمێنه.
ئه‌گه‌ر خۆت كاندید كرد، تا چه‌ند بڕوات به‌خۆت هه‌یه نازناوه‌كه به‌ده‌ست بێنیت؟
زۆر له خۆم دڵنیام كه نازناوه‌كه به ده‌ست دێنم، به‌ڵام نامه‌وێ وه‌ك هه‌ندێك كه‌سی تر له‌و بواره‌دا ده‌ربكه‌وم.
به‌مدواییه وه‌ك ئه‌كته‌ر به‌شداریت له كلیپێكی هونه‌رمه‌ند بارزان بابان كرد، هۆی ئه‌و به‌شدارییه چی بوو؟
بارزان بابان هاوڕێی ئازیزمه و ئه‌وكات ئاگاداری كردمه‌وه كه به نیازه كلیپ بۆ گۆرانییه‌كه‌ی بكات، منیش داواكه‌یم قبووڵ كرد، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی گوێم له گۆرانییه‌كه‌ی گرت و به دڵم بوو، بۆیه بڕیارم دا وه‌ك ئه‌كته‌ر له ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌دا به‌شداری بكه‌م.
جگه له‌م كلیپه به‌شداری كلیپی ترت كردووه؟
نا به‌شداری هیچ ڤیدیۆ كلیپێكی ترم نه‌كردووه، هه‌روه‌ها هه‌رگیز بڕیارم نه‌دابوو له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندان به‌شداری ڤیدیۆ كلیپ بكه‌م، هه‌رچه‌نده زۆر هونه‌رمه‌ند داوایان كردووه وه‌ك ئه‌كته‌ر له‌گه‌ڵیان به‌شداریی كلیپ بكه‌م، به‌ڵام قبووڵم نه‌كردووه.
ئه‌گه‌ر له داهاتوو داواكاریی له‌م جۆره‌ت بۆ بێته‌وه قبووڵی ده‌كه‌یت؟
به‌ڵێ بۆ نا، ڕه‌نگه له‌گه‌ڵ یه‌كێك له هونه‌رمه‌نده به‌ناوبانگه كۆنه‌كان كلیپێك بكه‌م.
تا ئێسته له فیلم و دراماكان وه‌ك ئه‌كته‌ر نواندنت كردووه؟
نه‌خێر نه‌مكردووه، به‌ڵام زۆریشم حه‌ز لێیه به‌شداریی فیلم و دراما بكه‌م به‌و مه‌رجه‌ی ئه‌گه‌ر فیلمه‌كه یاخۆ دراماكه له‌گه‌ڵ داونه‌ریتی كوردی بگونجێ.
ئه‌ی پێشتر داوات لێ كراوه به‌شداریی فیلم و دراما بكه‌یت؟
به‌ڵێ پێشتر داوام لێ كرا به‌شداریی پڕۆژه‌یه‌كی له‌م شێوه‌یه بكه‌م، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كاره‌كان ده‌بوو له كه‌ركووك ئه‌نجام بدرانایه، له‌به‌ر خراپی بارودۆخی كه‌ركووك ئه‌و پڕۆژه‌یه‌م ڕه‌ت كرده‌وه. هاوكات هۆكارێكی تریش هه‌یه كه تا ئێسته به‌شداری كاری نواندنم بۆ فیلم و دراما نه‌كردووه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه پێمخۆشه له‌گه‌ڵ كه‌سانێك كار بكه‌م كه شاره‌زا بن و فیلم و دراماكه‌یان بچێته ناو خه‌ڵك، وه‌ك فیلمی "په‌یكه‌ری دڵ" شایه‌نی ئه‌وه‌یه كه به‌شداری تێدا بكه‌ی، به‌تایبه‌تی شوان عه‌تووف كه ده‌رهێنه‌رێكی به توانایه.
به‌هۆی كاره‌كانت هیچ جارێك تووشی ڕه‌خنه و قسه‌ی نه‌شیاو بوویته‌وه؟
به‌دڵنیاییه‌وه تووش بووم، له‌به‌رئه‌وه‌ی له كوردستان كه ناوبانگت هه‌بوو، زۆرترین قسه‌ی نه‌شیاو و ڕه‌خنه‌ت لێ ده‌گیرێ، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش كه‌سانێكی زۆر خۆشیان ده‌وێم و هه‌میشه بۆ كاره‌كانم پاڵپشتن و پشتگیریم ده‌كه‌ن.
بۆ ئاینده هیچ پڕۆژه‌یه‌كت هه‌یه پێشكه‌شی بكه‌یت؟
به‌ڵێ پڕۆژه‌م هه‌یه، به‌ڵام هێشتا زووه بۆ ئاشكراكردنی و جارێ چاوه‌ڕوان بن.
وشه/دیمانه‌ی محه‌مه‌د جه‌مال