به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ڕه‌گه‌زنامه و كاروباری شارستانیی هه‌ولێر، ئاگادارییه‌كی له‌باره‌ی كارتی نیشتمانی بڵاو كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 21ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ڕه‌گه‌زنامه و كاروباری شارستانی هه‌ولێر له ئاگادارییه‌كدا داواكارییه‌كی ئاراسته‌ی هاووڵاتییان كردووه.
داوا له‌و هاووڵاتییانه ده‌كه‌ین كه سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان بكه‌ن
له‌ئاگادارییه‌كه‌دا هاتووه "داوا له‌و هاووڵاتییانه ده‌كه‌ین كه سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مانیان كردووه به مه‌به‌ستی ده‌رهێنانی كارتی نیشتمانی، تا به‌رواری 2019/11/11 په‌نجه‌مۆری كردووه ده‌توانن سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارتی نیشتمانی".
هه‌ر وه‌ك ئاماژه به‌وه كراوه كه پێویسته هاووڵاتییان ئه‌م پێداویستییانه‌ی له‌گه‌ڵ خۆیان بهێنن( ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقی، پێناسی باری شارستانی، پسووله‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارتی نیشتمانی). ڕوونیش كراوه‌ته‌وه كه هاووڵاتییان ده‌توانن. له ڕۆژانی یه‌كشه‌م تا پێنجشه‌م له له سه‌عات دووی دوای نیوه‌رۆ تا شه‌شی ئێواره به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارتی نیشتمانی سه‌ردانیان بكه‌ن.