به‌ره‌ی پشتیوانی له ڕۆژئاوای كوردستان له پێشناگایهكی تایبه‌تدا وێنه‌ی 41 به‌ركه‌وتووی چه‌كی فسفۆڕی كه له ڕۆژئاوای كوردستان بوونه‌ته قوربانی نمایش كرد، ئامانج له پێشانگاكه‌ش خستنه‌ڕووی ئازاره‌كانی كورده.
به‌كر شێخ سه‌لام، ئه‌ندامی به‌ره‌ی پشتیوانی ڕۆژئاوای كوردستان به "وشه"ی گوت، له پێشانگاكه‌ی ئه‌مڕۆدا به فۆتۆ به‌ركه‌وتوانی چه‌كی فسفۆڕمان خستبووه ڕوو كه وێنه‌ی قوربانیانی گه‌له‌كه‌مان بوو له ڕۆژئاوای كوردستان كه به‌ده‌ستی توركیا شه‌هید كراون، ویستمان به‌و پێشانگایه پێشانی هاووڵاتییانی باشووری كوردستان بده‌ین كه توركیا چی به‌رانبه‌ر به كورد ده‌كات.
ده‌مانه‌وێت نیشانی مرۆڤایه‌تی بده‌ین كه به بێ جیاوازی گه‌له‌كه‌مان ده‌كرێنه ئامانج
"ده‌مانه‌وێت نیشانی مرۆڤایه‌تی بده‌ین كه به بێ جیاوازی گه‌له‌كه‌مان ده‌كرێنه ئامانج كه بێ جیاوازی ڕه‌گه‌ز و ئاین و نه‌ته‌وه و سڤیل و سه‌ربازی، كه به هه‌زاران شه‌هید ده‌كرێن و بریندار ده‌كرێن و چه‌كی قه‌ده‌غه‌یان به‌رانبه‌ر به‌كارده‌هێنرێت" به‌كر وای گوت.
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌م پێشانگایه ئه‌مڕۆ له سلێمانی بوو، به‌ڵام له ڕۆژانی داهاتوودا ده‌برێته شار و شارۆكه‌كانی كوردستان، تاوه‌كو هه‌موان له‌و زوڵم و سته‌مه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا ئاگاداربن.
توركیا له‌كاتی هێرشی داگیركاری بۆ ڕۆژئاوای كوردستان چه‌كی فسفۆڕی به‌كارهێنا كه چه‌كێكی قه‌ده‌غه كراوه و به‌ده‌یان كه‌س به‌وهۆیه‌وه بوونه قوربانی.
سلێمانی/ ئاریان محه‌مه‌د