حه‌سنا مه‌ته‌ڕ، هونه‌رمه‌ندی ناوداری لبنانی كه به بالوێزی هونه‌ری نێوان كوردستان و لبنان ده‌ناسرێت، له وڵاتى فڕه‌نسا له شارى پاریس ئاهه‌نگێكى تایبه‌تى بۆ ڕه‌وه‌ندى لبنانى و شه‌وه ئاهه‌نگێكى بۆ ڕه‌وه‌ندى وڵاتانى عه‌ره‌بى له‌و وڵاته ئه‌نجامدا به ئاماده‌بوونى چه‌ندان خێزانى تایبه‌ت ئاهه‌نگێكى گه‌وره به‌ڕێوه چوو.
به‌رهه‌مێكى جوان و ناسك به زمانى كوردى بڵاو ده‌كه‌مه‌وه
له لێدوانێكى تایبه‌تدا هونه‌رمه‌ندى لبنانى حه‌سنا مه‌ته‌ڕ به "وشه" ڕاى گه‌یاند، بۆ جه‌ژنى سه‌ر ساڵى زاینیى له هه‌رێمى كوردستان ئاهه‌نگێكى گه‌وره‌ى خێزانیم له شارى هه‌ولێر ده‌بێت له هویتَلێكى پێنج ئه‌ستێره‌ى ئه‌و شاره، دواتر بڕیاره جارێكى تر به‌ره‌و وڵاتانى ئه‌ڵمانیا و فڕه‌نسا دوو كۆنسێرتى هونه‌رى تربكهم.
زیاتر گوتى، ئێسته خه‌رێكى ئاماده‌كاریم بۆ ئه‌مه‌ریكا و له ولایهیتێكى ئه‌و شاره گه‌وره‌ترین كۆنسێرتى هونه‌رى ساز ده‌كه‌م، ته‌واوى كاره‌كانى فیژه و پلانه هونه‌رییه‌كان ته‌واو بووه و پلانى بلیت فڕۆئشتن له‌ماوه‌یه‌كى نزیك ده‌ست پێ ده‌كات، تا ئه‌وكاته‌یش بڕیاره مانگى شووباتى ساڵى نوێ كۆنسێرته‌كه ئه‌نجام بدرێت.
له‌باره‌ى كۆنسێرته‌كه‌ى فڕه‌نساوه گوتى، ئه‌وه یه‌كه‌م جارم نییه سه‌ردانى ئه‌و وڵاته ده‌كه‌م به‌ڵام بۆ شه‌وه ئاهه‌نگى خێزانى پلانێكى هونه‌رى تایبه‌ت بوو و زیاتر له 89 خێزانى عه‌ره‌بى و چه‌ندان ماڵى كوردیش ئاماده‌ى ئاهه‌نگه‌كه بوون.
له‌باره‌ى به‌رهه‌مى نوێیه‌وه گوتى، له ئايندهیهكى نزیك به‌رهه‌مێكى جوان و ناسك به زمانى كوردى بڵاو ده‌كه‌مه‌وه ئه‌ویه‌ش ده‌بێت به دووباره به‌رهه‌مى نوێم له بوارى هونه‌رى.
هونه‌مه‌ند حه‌سنا مه‌ته‌ڕ هونه‌رمه‌ندێكی كولتووری ناسراوی وڵاتی لبنانه، ساڵانێكی زۆره له بواری گۆرانی گوتن كار ده‌كات، نازناوی نوێنه‌ری هونه‌ری كوردی-لبنانی لێ نراوه، زۆرجار له ناوه‌نده هونه‌رییه جیهانییه‌كان باسی ڕۆڵی پێشه‌مه‌رگه ده‌كات و كلیپێكی له‌سه‌ر پێشه‌مه‌رگه بڵاو كرده‌وه كه ده‌نگدانه‌وه‌ی باشی به‌دوای خۆیدا هێنا، زیاتر شیعره‌كانى له‌لایه‌ن كه‌ریم عێراقییه‌وه بۆ ده‌نووسرێت.