له ئه‌نجامی خۆپێشاندانه‌كانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له به‌غدا و شاره‌كانی تری عێراق، به گولـله‌ی زیندوو و بۆمبی فرمێسك‌ڕێژ، سه‌رچاوه‌كان دووپاتیان كرده‌وه، تا ئێسته دوو خۆپێشانده‌ر گیانیان له ده‌ست داوه و 22ی تریش برینداربوون.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك به كه‌ناڵی "سكای نیوز"یان ڕاگه‌یاند، كه نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی دوای ئه‌وه‌ی خۆپێشاندانی فره‌وان له به‌غدا و ناوچه‌كانی تری عێراق ده‌ستی پێ كرده‌وه، یه‌كێك له خۆپێشانده‌ران به گولـله‌ی زیندووی هێزه‌كانی ته‌ناهی كوژراو و یه‌كێكی تریش له ئه‌نجامی به‌ركه‌وتنی بۆمبی گازی فرمێسك‌ڕێژ به‌ر سه‌ری، له پردی ئه‌حراری به‌غدا ده‌سبه‌جێ گیانی له ده‌ست داوه.
هاوكات ئه‌و سه‌رچاوانه له باره‌ی ژماره‌ی بریندارانه‌وه ئاماژه‌یان داوه، كه تا ئێسته زیاتر له 22 كه‌س برینداربوون و پێشبینیش ده‌كرێ تا ئێواره ڕێژه‌ی قوربانیان ڕوو له زیادبوون بكات.
تا ئێسته دوو خۆپێشانده‌ر كوژراون و 22ی تریش برینداربوون
ئه‌و توندوتیژیانه‌ی ئه‌مڕۆی
خۆپێشاندانه‌كان له كاتێكدایه كه شه‌وی ڕابردوویش به گوته‌ی به‌رپرسانی عێراقی، له ئه‌نجامی شه‌ڕی خۆپێشانده‌ران و هێزه‌كانی ته‌ناهی زیاتر له 10 خۆپێشانده‌ران كوژراون.
له سه‌ره‌تای مانگی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ر خۆپێشاندان شاره‌كانی عێراقی گرتووه‌ته‌وه و تا ئێسته‌یش به‌رده‌وامی هه‌یه، له ئه‌نجامی ته‌قه‌كردن له خۆپێشانده‌ران و توندوتیژی و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی خۆپێشانده‌ران له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ته‌ناهییه‌وه تا ئێسته نزیكه‌ی 35 كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه و زیاتر له حه‌وت هه‌زار كه‌سی تریش برینداربوون.