له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، دوو ڕۆژه باسی ئه‌و گه‌نجه‌ی ڕێگریی له پیاوێك كرد له نه‌رویج قورئان بسووتێنێت، ده‌نگی داوه‌ته‌وه و له‌ناو خه‌ڵكدا به پاڵه‌وانی مسوڵمان ناسراوه.
هه‌فته‌ی ڕابردوو، به‌رپرسێكی حزبی "Stop Islamisation of Norway
SIAN" واته "وه‌ستاندنی ئیسلام له نه‌رویج" له شاری كریستیانساندی نه‌رویج، له‌سه‌ر شه‌قامێكی سه‌ره‌كی هه‌وڵی سووتاندنی قورئانی پیرۆزی دا.
ئەو کەسەی ویستی قورئان بسووتێنێ، لەلایەن پۆلیسەوە ڕێگریی لێ نەکرا
ئه‌م به‌رپرسه‌ی حزبه‌كه ناوی لارس ثۆرسنه، پێشتر له‌لایه‌ن پۆلیسه‌كانی نه‌رویجه‌وه ڕێگریی لێ نه‌كرابوو له كاره‌كه، بۆیه ئه‌و به ئاشكرا هه‌وڵی دا قورئانه‌كه له‌ناو خه‌ڵكدا بسووتێنێت، تا ئه‌وكاته‌ی پاڵه‌وانه‌كه ده‌ركه‌وت.
له‌به‌رئه‌وه‌ی وڵاتی نه‌رویج به‌وه ناسراوه كه شوێنكه‌وته‌ی زۆرینه‌ی ئاینه‌كان و ئیسلام به‌تایبه‌تیی تێدا ده‌ژی، ئاسان نییه كه‌سێك هێنده به ئاشكرا پیرۆزییه‌كی یه‌كێك له ئاینه‌كان بسووتێنێت و هیچ كه‌سیش نه‌یه‌ته ده‌نگ.
له‌ناكاو گه‌نجێكی نه‌ناسراو ده‌ركه‌وت كه تا ئێسته كه‌س نازانرێت ناو و ناسنامەی ڕاسته‌قینه‌ی چییه، به‌ڵام له‌ناو میدیاكان به ئیلیاس یان پاڵه‌وانی ئیسلام ناوی ده‌به‌ن، ئه‌مه‌ش له‌پای ئه‌وه‌بوو كه به خێرایی هاته ناو مه‌یدانی شه‌قامه‌كه و ڕێگریی له به‌رپرسی حزبه‌كه كرد قورئانه‌كه بسووتێنێت.
ئه‌م كاره‌ی گه‌نجه‌كه بووه هۆی دروستبوونی شه‌ڕ له نێوان خۆی و لارس ثۆرسندا
ئه‌م كاره‌ی گه‌نجه‌كه بووه هۆی دروستبوونی شه‌ڕ له نێوان خۆی و لارس ثۆرسندا، له‌به‌رئه‌وه پۆلیس هه‌ردووكیانی ده‌ستبه‌سه‌ر كرد، ئه‌مه‌ش مسوڵمانه‌كانی هێنده‌ی تر تووڕه كرد و ده‌ستیان به پشتگیریكردنی گه‌نجه‌كه و داوای ئازادكردنی كرد.
ڕێكخراوی كۆمه‌ڵایه‌تیی یه‌كێتیی پاكستانی له نه‌رویج PUN، پاش ئه‌م ڕووداوه هاتنه ده‌نگ و شۆدری قه‌مه‌ر ئیقبال كه سه‌ركرده‌ی ڕێكخراوه‌كه‌یه گوتی: ئه‌و پیاوه هه‌ستی مسوڵمانانی به سووتاندنی قورئانه‌كه بریندار كردووه، نه‌رویجییه‌كان خه‌ڵكی مسوڵمانیان زۆر تێدایه، نه‌رویجیش له دنیادا به‌وه ناسراوه كه ڕێز له هه‌موو شوێنكه‌وته‌ی ئاینه‌كان ده‌گرێت و مافیان ده‌پارێزێت.
زیاتر گوتی: پۆلیسه‌كان ته‌نیا ئه‌و كاته هاتنه ده‌نگ كه گه‌نجه مسوڵمانه‌كه ده‌ركه‌وت، له كاتێكدا ده‌بوو ئه‌وان ڕێگرییان له كاره‌كه بكردایه و نه‌یانهێشتایه ئه‌و پیاوه به ئاشكرا بێڕێزیی به پیرۆزیی مسوڵمانه‌كان بكات، بۆیه ده‌بێت حكوومه‌ت به ڕژدی له‌سه‌ر ئه‌م كێشه‌یه بێته ده‌نگ.