زۆرن ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ده‌ست نه‌خۆشیی دڵه‌وه ده‌ناڵێنن و به ناچاری ده‌رمان به‌كار ده‌هێنن و به دۆخی مه‌ترسیداردا تێده‌په‌ڕن، بۆیه پزیشكان هانی كه‌سانی ته‌ندروست ده‌ده‌ن، به‌بێ به‌كارهێنانی ده‌رمان پارێز بكه‌ن و خۆیان له تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ دوور بخه‌نه‌وه.
ئەگەر ئەم کارانە بکەیت، هەرگیز تووشی نەخۆشیی دڵ نابیت
ماڵپه‌ڕی
webmd له هه‌واڵێكیدا باس له‌و ڕێیانه ده‌كات كه پێویسته هه‌موو كه‌سێك به‌ر له تووشبوونی به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ بیگرێته‌به‌ر، تا هه‌رگیز تووشی نه‌خۆشیی دڵ نه‌بێت و ته‌واوی جه‌سته‌ی پارێزراو بێت، ئه‌مه‌ش له چه‌ند ڕێیه‌كی ئاسان پێك هاتووه و به هیچ جۆرێك داوای خواردنی ده‌رمانت لێ ناكات.
ئه‌و ڕێیانه‌ی وا ده‌كه‌ن به بێ به‌كارهێنانی ده‌رمان خۆت له نه‌خۆشیی دڵ بپارێزیت:
پیاسه‌كردن: پیاسه‌كردن بۆ ماوه‌ی ته‌نیا 40 خوله‌ك، هه‌فته‌ی سێ تا چوار جار (یان 25 خوله‌ك بۆ ڕاهێنانی قورس‌تر وه‌ك ڕاكردن) ده‌توانێت په‌ستانی خوێن، كۆلیسترۆڵ و كێشی له‌ش دابه‌زێنێت. ئه‌گه‌ر تازه ده‌ستت به ڕاهێنان كردبێت یاخۆ دووباره بگه‌ڕێیته‌وه، باشتر وایه به هێواشی ده‌ست پێ بكه‌یت.
كه‌سێك بانگهێشتی خوانێك بكه: هاوڕێ نزیكه‌كه‌ت دڵت به ته‌ندروستی ده‌هێڵێته‌وه! توێژینه‌وه‌كان سه‌لماندوویانه، ته‌نیایی یان هه‌ستكردن به ته‌نییی، هێنده‌ی جگه‌ره‌كێشان، په‌ستانی خوێن، قه‌ڵه‌وی و ته‌مبه‌ڵی زیان به جه‌سته ده‌گه‌یه‌نێت. بۆیه پلانی چوونه ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ هاوڕێ كۆنه‌كانت دابنێ، یان چه‌ند هاوڕێیه‌كی نوێ بناسه.
سه‌وزه و میوه‌ی زیاتر بخۆ: ڕیشاڵ و خۆراكه ماده‌كانی تر كه ڕێژه‌ی كالۆری و چه‌ورییان نزمه، تایبه‌تمه‌ندی دژه ژه‌هریان هه‌یه و خانه‌كان له تێك‌شكان ده‌پارێزن و ئه‌گه‌ری تووشبوون به نه‌خۆشیی دڵ و شه‌كره كه‌م ده‌كه‌نه‌وه.
چه‌ره‌زات وه‌ك ژه‌می سووك بخۆ: ڕیشاڵ، چه‌ورییه ناتێره‌كان و ئومێگا 3ی نێو چه‌ره‌زات، جه‌سته له هه‌وكردن، چه‌وری زیانبه‌خش و كه‌ڵه‌كه‌بوونی خوێن به دوور ده‌گرێت، هه‌موو ئه‌مانه پێوه‌ندییان به جه‌ڵته و نه‌خۆشییه‌كانی تری دڵ هه‌یه. جۆری چه‌ره‌س گرینییه‌كی ئه‌وتۆی نییه، به‌ڵام نابێت له ڕاده‌به‌ده‌ر بخورێت چونكه بڕێكی زۆر كالۆری له‌خۆ ده‌گرێت. چوار مشت چه‌ره‌سی بێ خوێ له هه‌فته‌یه‌كدا به‌سه.
ماسی سه‌له‌مون: هه‌فته‌ی دوو جار خواردنی ماسی سه‌له‌موون، ساردین یان ماسی تونا بخۆ، به‌هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندی به ترشه چه‌وریی ئۆمێگا 3 و خۆراكه ماده‌كانی تر، ته‌ندروستی دڵ ده‌پارێزێت.
شه‌وانه به لایه‌نی كه‌مه‌وه حه‌وت سه‌عات بنوو، بۆ به ده‌ستهێنانی پشوویه‌كی قووڵ، جه‌سته كاتێكی درێژخایه‌نی پێویسته، تێیدا لێدانی دڵ و په‌ستانی خوێن داده‌به‌زێت، به‌مه‌ش سوودی گه‌وره به دڵ ده‌گه‌یه‌نێت. ئه‌گه‌ر شه‌وانه كه‌متر له حه‌وت سه‌عات بنوویت، ئه‌گه‌ری هه‌وكردن و به‌رزبوونه‌وه‌ی شه‌كری خوێن زیاد ده‌كات و له دواییدا زیان به سه‌لامه‌تیی دڵ بگه‌یه‌نێت.
له كاتی بوونی هه‌ر كێشه‌یه‌كی هه‌ناسه‌دان سه‌ردانی پزیشك بكه، ئه‌گه‌ر شه‌وانه به ده‌نگی به‌رزه‌وه پرخه پرخ ده‌كه‌یت، به‌هۆی هه‌ناسه‌ته‌نگییه‌وه له خه‌و هه‌ڵده‌ستیت، یان سه‌ره‌ڕای خه‌وێكی باش به به‌رده‌وامی هه‌ست به شه‌كه‌تی و ماندوویه‌تی ده‌كه‌یت، ده‌كرێت ئه‌مانه نیشانه‌كانی هه‌ناسه‌بڕانی خه‌و (sleep apnea) بن و ئه‌گه‌ری تووشبوون به جه‌ڵته‌ی دڵ، په‌ستانی خوێن و نه‌خۆشیی دڵ زیاد ده‌كات، بۆیه پێویسته به زووترین كات سه‌ردانی پزیشك بكه‌یت.
واز له جگه‌ره‌كێشان بهێنه، جگه‌ره‌كێشان په‌ستانی خوێن به‌رز ده‌كاته‌وه، هاوكات جه‌سته ته‌مبه‌ڵ ده‌كات، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی خوێن و جه‌ڵته. به‌ڵام به 24 سه‌عات دوای وازهێنان له جگه‌ره، ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی جه‌ڵته‌ی دڵ كه‌م ده‌بێته‌وه. ده‌توانیت رێنوێنییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌مه‌ریكی بۆ دڵ "American Heart Association” به‌كار بهێنیت بۆ یارمه‌تیدانت له وازهێنان.
كوتانی دژه ئه‌نفله‌وه‌نزا وه‌ربگره، لێكۆڵه‌ران بۆیان ده‌ركه‌وتووه كوتان دژی ئه‌نفله‌وه‌نزا، دڵ له چه‌ندان نه‌خۆشی ده‌پارێزێت، به تایبه‌تی كه‌سانی تووشبوو به به‌رزی فشاری خوێن، نه‌خۆشی شه‌كره، كۆڵیسترۆڵی به‌رز، یان جگه‌ره‌كێشن.
ئاماده‌كردنی/ شنه عومه‌ر عه‌لی _ قوتابیی كۆلێژی پزیشكی