پێشڕەوی بەرەو مووسڵ لە میحوەری گوێڕ دەستی پێ كرد

:: AM:11:46:17/10/2016 ‌

هێزەكانی سوپای عێراق لە میحوەری گوێڕ-سەلامیە، پێشڕەوییان كردووە و سەرچاوەیەكی سەربازی دووپات لە ئازادكردنی دوو گوندی سنوورەكە دەكاتەوە.

سەرچاوەیەكی سوپای عێراق لە چوارچێوەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنی مووسڵ بە "وشە"ی راگەیاند، ئەمڕۆ دووشەم 17ی تشرینی یەكەم/ ئۆكتۆبەری 2016، هێزەكانی سوپای عێراق لە میحوەری گوێڕ-سەلامیە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنی مووسڵ، دەستیان بە پێشڕەوی كردووە.

روونی كردەوە، هەردوو گوندی عەباس و كانی حەرامی لەلایەن هێزەكانی سوپای عێراق بەتەواوەتی ئازاد كراون و چەند گوندی تر لەناویاندا ئیبراهیم خەلیل، عەدلە، کەبیبە و جایف لەلایەن سەربازانی سوپای عێراق گەمارۆ دراون و لە كاتێكی نزیكدا كۆنتڕۆڵ دەكرێن.

سەرچاوەكەی سوپای عێراق ئاماژەی بەوەش كرد، هێزەكانی سوپای عێراق بە ئاراستەی سەلامیە پێشڕەوی دەكەن.

تایبەت


وشە - ڕێبین فه‌تاح