بۆ جاری دووه‌م دیداری فیلمی كوردی له فینلاند به نمایشكردنی 23 كورته فیلم و فیلمی تر له ھێلسینكی به‌ڕێوه چوو، له‌م ڕێیه‌وه سینه‌ماكانی فینلاند به دۆخی كوردستان ئاشنا كران.
له ڕۆژانی 22 و 23ی تشرینی دووه‌م، پاش نمایشكردنی 23 فیلم به ناوه‌ڕۆكی كوردستان، له دوو قۆناغدا له شاری هێلسینكیی فینلاند دووه‌مین دیداری فیلمی كوردی به‌ڕێوه چوو، تێیدا ژماره‌یه‌كی زۆر له شاره‌زایانی سینه‌مای فینلاند و نه‌ته‌وه‌كانی تر به‌شدارییان كردبوو.
ھه‌وڵمان دا له ڕێی فیلم و زمانی سینه‌ما فینلاندییه‌كان زیاتر به بارودۆخی كوردستان ئاشنا بكه‌ین
له باره‌ی ئه‌م دیداره‌وه، ڕه‌سووڵ خۆڕه‌م به‌ڕێوه‌به‌ری دیداره‌كه به "وشه"ی ڕاگه‌یاند: بێ پشتگیری حزبی و ئه‌نجوومه‌نه كوردییه‌كانی وڵاتی فینلاند، پاش دابینكردنی سینه‌ما له لایه‌ن شاره‌وانیی ھێلسینكی له ناوه‌نده‌كانی كولتووری ماڵمی تاڵۆ و ستۆوا، ھه‌وڵمان دا له ڕێی فیلم و زمانی سینه‌ما فینلاندییه‌كان زیاتر به بارودۆخی كوردستان ئاشنا بكه‌ین.
زیاتر گوتی: فیلمه‌كانی دووه‌م دیداری فیلمی كوردی فینلاند له ڕێی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی سینه‌مای ھه‌ولێر و سلێمانی، ماڵی فیلم، مه‌ستی فیلم و ھه‌روه‌ھا ڕاسته‌وخۆ له ڕێی سینه‌ماكارانی كورد پێشكه‌شی ئه‌م چالاكییه خۆبه‌خشانه له فینلاند كراون.
ئه‌م دیداره دووه‌مین جاره له فینلاند ساز ده‌كرێت، یه‌كه‌م جار ساڵی ڕابردوو ساز درا، ئه‌و دیداره‌شیان هه‌ر له‌لایه‌ن ڕه‌سووڵ خۆڕه‌م كوردی رۆژھه‌ڵات و دانیشتووی ھێلسینكی سه‌رپه‌رشتی كرا.