پێشمەرگە شەهید و برینداری هەیە

:: PM:12:02:17/10/2016 ‌

ژمارەیەك پێشمەرگە لە ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنی مووسڵ شەهید و بریندار بوون و لەناویاندا پزیشكێك هەیە.

بەگوێرەی سەرچاوەكان هەریەك لە نەقیب كامەران ئەفسەر لە لیوای سێ‌، مولازمی یەك تاریق مامە عەبە، دكتۆر هێرش و راوێژ باران، بەیانی ئەمڕۆ دووشەم 17ی تشرینی یەكەم لە ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنی مووسڵ شەهید بوون.

چۆمان عوسمان  كەسێكی نزیك لە شەهید تاریق بە "وشە"ی راگەیاند، شەهید تاریق بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژ كراو لە میحوەری خازر شەعید بووە. ئەو تەمەنی 29 ساڵ و خەڵكی گوندی بە شارەتە لە شارەدێی سیروان سەر بە پارێزگای هەڵەبجە.

هاوكات فەرەیدوون سامان نووسەر و چالاكی مەدەنی لە ئەكاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك، رای گەیاند، لەگەڵ ئەو پۆلە شەهیدەدا، شەهید راوێژ باران كوڕی عەمید باران كە هاوكات برازای ناوبراوە، شەهید بووە.

کوردستان/رێبین و سەلام هانەدنی












وشە - ڕێبین فه‌تاح