كۆمپانیای Guerlain ڕای ده‌گه‌یه‌نێ كه ئه‌نجێلینا جۆلی ئه‌ستێره‌ی ناسراوی جیهانی، ده‌بێته ئایكۆنی نوێی یه‌كێك له عه‌تره تایبه‌ته‌كانی و له مانگی ئادار/ مارسی داهاتوو بڵاو ده‌بێته‌وه.
هێشتا ئه‌و كۆمپانیا ناسراوه كه بۆنی گرانبه‌ها به‌رهه‌م ده‌هێنێ، ئاشكرای نه‌كردووه كه ناوی ئه‌و عه‌تره چییه كه ئه‌نجێلینا بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات، ته‌نیا له وێنه‌یه‌كی تاریكدا كه دیاره ئه‌نجێلینا جولییه، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستاگرام بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ورده‌كارییه‌كان باس بكات.
ئه‌نجێلینا جولی، دوای ئه‌وه‌ی له براد پیت جیا بووه‌وه، ئه‌مه یه‌كه‌م جاره له پڕۆژه‌یه‌كدا ده‌ركه‌وێ، یه‌كه‌م جاریشێتی ڕازی بێت ڕێكلام بكات، هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كاتێك منداڵ بووه، دایكی بۆدره و ماكیاژی ئه‌و ماركهیهی به‌كار هێناوه.
سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كان ئه‌وه‌شیان ئاشكرا كردووه، ئه‌نجێلینا هه‌روه‌ها ده‌یه‌وێ ئه‌و پاره‌یه‌ی وه‌ری ده‌گرێ كه نرخێكی خه‌یاڵییه و هێشتا ئاشكرا نه‌كراوه، بخاته نێو كۆمپانیا خێرخوازییهكهیهوه.