پێنجه‌مین فێستیڤاڵی شانۆی سه‌رشه‌قام له‌ كه‌ركووك به‌ڕێوه‌چوو

:: PM:09:14:28/11/2019 ‌

له‌ كه‌ركووك پێنجه‌مین فێستیڤاڵی شانۆی سه‌رشه‌قام ده‌ستی پێ كرد و سێ ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 28ی تشرینی دووه‌م، له‌ سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری شاری كه‌ركووك، پێنجه‌مین فێستیڤاڵی شانۆی سه‌رشه‌قام به‌ به‌شداری پێنج وڵات و هه‌شت گرووپ له‌ هه‌رێمی كوردستان و چوار شاری عێراق ده‌ستی پێ كرد.

فێستیڤاڵەکە بەناوی پێنجەمین ڤیستیڤاڵی شانۆیی حوسێن میسری بەرێوەچوو

به‌پێى ڕاگه‌یه‌نراوى فێستیڤاڵه‌كه‌، شانۆیه‌ك له‌سه‌ره‌ته‌دا به‌رێوه‌چووه‌ كه‌ گوازرشت بوو له‌ ژیانی هونه‌رمه‌ندی كه‌ركووكی "حوسێن میسری"، دواتر وتاری سه‌رپه‌رشتیاری فێستیڤاڵه‌كه‌ خوێندرایه‌وه‌ و تێیدا كار و چالاكی سێ ڕۆژی فێستیڤاڵه‌كه‌ خرایه‌ڕوو.

وه‌ك  له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌، دوو ڕۆژی داهاتوو سه‌رجه‌م شانۆكان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی شاری كه‌ركووك ئه‌نجام ده‌درێت و دواتر براوه‌ی فێستیڤاڵه‌كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌وه‌كه‌وه‌ دیاری ده‌كرێت.

ڤێستیڤاڵی شانۆیی سه‌ر شه‌قام، هه‌موو ساڵێك له‌ كه‌ركووك و بۆ هه‌رساڵێك به‌ناوی هونه‌رمه‌ندێكی شاره‌كه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.










وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان