لاله خه‌یاتی ماوه‌ی دوو ساڵه له كوردستان كاری هونه‌ری ده‌كات. ئه‌و وه‌ك ئه‌كته‌ر و كچه مۆدێل ده‌ركه‌وتووه و به‌شداری له رێكلامیشدا ده‌كات. وه‌ك خۆی له‌م دیمانه‌ی "وشه" باسی ده‌كات، ئه‌كته‌ری خه‌ون و حه‌زه، به‌ڵام رێكلام و مۆدێل رێكه‌وته.
بۆ چ مه‌به‌ستێك هاتووی بۆ كوردستان؟
هاتنم بۆ كوردستان رێكه‌وت بوو، پێشتر حه‌زم ده‌كرد بڕۆمه توركیا و له‌وێ بژیم، چوومه توركیا و خه‌ڵك و وڵاته‌كه‌م بینی، ئیتر به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتم بگه‌ڕێمه‌وه كوردستان بۆ من باشتره.
حه‌ز و ئاره‌زووم ئه‌وه‌یه ته‌نیا كچه‌كه‌م پێ بگه‌یه‌نم و سه‌ركه‌وتووی بكه‌م.
چۆنه ته‌نیا خۆت و كچه‌كه‌ت له كوردستان ده‌ژین، ئه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ت؟
من له هاوسه‌ره‌كه‌م جیا بوومه‌ته‌وه، بۆیه له‌گه‌ڵمدا نییه.
بۆچی ئێوه‌ی هونه‌رمه‌ندان زوو له هاوسه‌ره‌كانتان جیا ده‌بنه‌وه؟
من له مێژه له هاوسه‌ره‌كه‌م جیا بوومه‌ته‌وه، به‌ر له‌وه‌ی بێمه ناو بواری هونه‌ر، لێی جیا بوومه‌وه.
حه‌ز و ئاره‌زووت چییه؟
حه‌ز و ئاره‌زووم ئه‌وه‌یه ته‌نیا كچه‌كه‌م پێ بگه‌یه‌نم و سه‌ركه‌وتووی بكه‌م.
بۆ حه‌زت كرد ببیت به مۆدێلیست؟
به رێكه‌وت بوو و ئاره‌زوو و حه‌ز نه‌بوو، چونكه كاری هونه‌ری و نواندنم پێ خۆشه.
تا ئێسته هیچ كارێكت ره‌ت كردووه‌ته‌وه به دڵت نه‌بێت؟
به‌ڵێ كاری رێكلام هه‌بووه ره‌تم كردووه‌ته‌وه.
ئه‌و كارانه چین كه حه‌ز ناكه‌یت به‌شدارییان تێدا بكه‌یت؟
پێشتر به‌شداریم له كلیپێكی گۆرانی كرد، به‌ڵام دواتر بڕیارم دا چیتر به‌شداری له هیچ كلیپێكدا نه‌كه‌م.
چۆنه به‌شداریت له سێ كاری جیاوازدا كردووه، مۆدێل و ئه‌كته‌ری و رێكلام؟
كاری رێكلام و مۆدێل رێكه‌وت بوو، نواندن خه‌ون و حه‌زه.
كه‌س دڵی شكاندوویت؟
به‌ڵێ دڵیان شكاندووم، به‌ڵام گه‌یشتمه ئه‌و بڕوایه‌ی هیچ شتێك ئه‌وه‌نده ناهێنێت ژیانی خۆمی بۆ تاڵ بكه‌م.
تا چه‌ند ئاسووده‌یت له كوردستان؟
زۆر ئاسووده‌م و هه‌ست به ته‌نیایی ناكه‌م .
له جوانیی خۆت رازیت؟
له خوا به‌زیاد بێت له جوانی خۆم رازیم، به‌ڵام ره‌وشت لای من جوانترین شته.
وشه/دیمانه‌ی ئه‌حمه‌د تاریق