وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دا كاره‌بای به‌رده‌وامی ئه‌و شوێنانه ببڕێت كه پێویست نین و ته‌نیا كاره‌بای چه‌ند شوێنێك به به‌رده‌وامی ده‌هێڵێته‌وه.
لە ئەگەری جێبەجێ نەکردنی ئەو بڕیارە وەزارەتی کارەبا بەرپرسیار دەبێت
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م یه‌كی كانوونی یه‌كه‌م، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كردووه، له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و دابه‌شكردنی وزه‌ی كاره‌با به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه به‌سه‌ر هاووڵاتییاندا، وه‌زاره‌تی كاره‌با به‌فه‌رمانی وه‌زاری ژماره 341 له رێكه‌وتی 28ی تشرینی دووه‌م، بڕیاری دا به بڕینی كاره‌بای به‌رده‌وام.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تدا ئاماژه به ناوی هه‌ندێك شوێن كراوه كه بڕیاره‌كه نایانگرێته‌وه و كاره‌بای به‌رده‌وامیان وه‌ك پێشوو ده‌بێت، ئه‌وانیش بریتین له خۆشخانه حكوومییه‌كان و پڕۆژه‌كانی ئاو و فڕۆكه‌خانه‌كان و بانكی ناوه‌ندی هه‌رێم و فه‌رمانگه‌ی پاسپۆرت و كارتی نیشتمانی و گرتووخانه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی خاڵه سنوورییه‌كان.
"به‌پێچه‌وانه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی شاره‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی كاره‌با به‌رپرس ده‌بن له هه‌بوونی هه‌ر كاره‌بایه‌كی به‌رده‌وام و ئه‌و شوێنانه‌ی ناویان له فه‌رمانه وه‌زارییه‌كه‌دا نه‌هاتووه، ده‌بێت به زووترین كات كاره‌بای به‌رده‌وامیان ببڕدرێت". له راگه‌یاندنه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌بادا وا نووسراوه.
له‌كاتی ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌ت، سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له په‌رله‌مان به‌رنامه‌ی كاری چوار ساڵه‌ی كابینه‌كه‌ی خوێنده‌وه و تیایدا ئاماژه به چاكسازی له كه‌رتی كاره‌با درابوو، بڕینی كاره‌بای به‌رده‌وام له شوێنه ناپێویسته‌كان یه‌كێك له‌و هه‌نگاوانه‌یه بۆ چاكسازی له‌و كه‌رته‌دا نراوه.