ئاگەدارییەك لە كەشناسی هەرێمی كوردستان

:: AM:11:49:01/12/2019 ‌
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ئاگەدارییەك لەسەر بارانبارین بڵاو دەكاتەوە و بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، سبەی رۆژی دووشەم شەپۆلێكی تری بارانبارین هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.

ئەمڕۆ یەكشەم یەكی كانوونی یەكەم، لە ئاگەدارییەكی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان هاتووە، بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی سبەی رۆژی دووشەم شەپۆلێكی تری بارانبارین هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.

لە باشووری ڕۆژهەڵاتی سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان پێشبینی دەكرێت ئاستی بارانبارین لەو ناوچەیە بگاتە 50 ملم 
ڕوون كراوەتەوە، بەگوێرەی پێشبینییەكان ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێمی كوردستان نیمچەهەور دەبێت لە هەندێك ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 17 و سلێمانی و دهۆك 16، لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 19 پلەی سیلیزی دەبێت.

لەبارەی كەشوهەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، لە باشووری ڕۆژهەڵاتی سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان پێشبینی دەكرێت  ئاستی بارانبارین لەو ناوچەیە بگاتە 50 ملم و ڕۆژی سێشەم كاریگەریی شەپۆلەكە نامێنێت.

بڵاوكردنەوەی ئەو ئاگەدارییە لە كاتێكدایە بەهۆی بوونی دۆڵ و پانتایی زۆر لە سنووری گەرمیان، ساڵی ڕابردوو چەند لافاوێك دروست بوو.






وشە - رامیار جەواد