فه‌رمانده‌ی هێزی قودسی سوپای پاسداران ده‌گاته به‌غدای پایته‌ختی عێراق و په‌رله‌مانتاری لیسته جیاوازه‌كان له سوننه و شیعه دژی ده‌ستوه‌ردانی زیاتری ئێرانن له كاروباری وڵاته‌كه‌یان. په‌رله‌مانتارێكیش ده‌ڵێ، چیتر خه‌ڵك له‌و ده‌ستوه‌ردانانه‌ی ئێران بێده‌نگ نابێت.
ئەگەر چەند سەرکردەیەکیش پاڵپشتی دەستوەردانی ئێران بکەن، عێراقییەکان چیتر قبوڵی ناکەن
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م یه‌كی كانوونی یه‌كه‌م، محه‌مه‌د عوسمان ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر لیستی به‌یارقی خێر كه لیستی سوننه‌ن به "وشه"ی راگه‌یاند، ده‌ستوه‌ردانی ئێران دۆخی عێراقی به‌مڕۆ گه‌یاند و چیتر عێراق به‌رگه‌ی ده‌ستوه‌ردانی ئه‌و وڵاته ناگرێ.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌ندێك لیستی په‌رله‌مانی و چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌ك پاڵپشتی ده‌ستوه‌ردانی ئێران بكه‌ن، ئه‌وا عێراقییه‌كان چیتر ئه‌وه قبووڵ ناكه‌ن.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كه هاوكات سه‌رۆكی حزبی به‌یارقی خێره ده‌ڵێ، چیتر ده‌ستوه‌ردانه‌كان بێ ئاكام ده‌بن به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی بۆ له‌مه‌ولا خه‌ڵك قسه‌ی ده‌بێ و رێی شه‌قام ده‌گرێته به‌ر.
ده‌لال حه‌سه‌ن په‌رله‌مانتاری شیعه له لیستی فه‌تح له‌باره‌ی هاتنی قاسم سلێمانی بۆ به‌غدا و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ چه‌ند حزب و لایه‌نێك بۆ "وشه" دووپاتی كرده‌وه، بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری عێراق دژی هه‌موو دهستوهردانێكین له كاروباری ناوخۆی عێراق.
دووپاتی ده‌كاته‌وه، عێراق خاوه‌نی سه‌روه‌ری خۆیه‌تی و ده‌بێ ئه‌و سه‌روه‌رییه‌ی بۆ بگه‌ڕێته‌وه، چیتر ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی قبووڵ ناكه‌ین .
میدیا عه‌ره‌بی و عێراقییه‌كان ئاشكرایان كرد، ئه‌مڕۆ قاسم سلێمانی فه‌رمانده‌ی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران له سه‌روبه‌ندی تاوتوێكردنی نامه‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، گه‌یشتووه‌ته به‌غدا و له‌گه‌ڵ چه‌ند حزبێكی ئه‌و وڵاته كۆبوونه‌وه‌ی كردووه.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرێنی